KDC

چالاکوانێکی مافەکانی ژنان دەستگیردەکرێت

یەکێ لە چالاکوانانی مافەکانی ژنان، کە لە بواری ئەو کوشتنانەی کە بە پاساوی کڕینەوەی شەرەف ئەنجام دەدرێن، چالاکی دەکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە شاری یەزد دەستگیرکرا.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی، پەردیس ڕەبیعی تەمەن 23 ساڵ و خوێندکاری زیندەوەرزانی زانکۆی خاڕەزمی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە شاری یەزد دەستگیرکرا.

پەردیس ڕەبیعی، چالاکوانی کورد و دانیشتووی شاری یەزد، کە لە بواری مافەکانی ژنان چالاکی دەکات، سەرقاڵی کۆکردنەوەی ناوی ئەو ژنانە بوو، کە لە ئێراندا بوونەتە قوربانی نەریت و شەریعەت.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی پەردیس ڕەبیعی و ئەو تۆمەتانەی، کە خراونەتە پاڵ ناوبراو، دیار نییە

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک ،بەشداری ڤێستیڤاڵی نەتەوەکانی لە کۆپنهاگن کرد

Harmn

فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا سەردانی باڵوێزخانەی ئێراقیان لە لەندەن کرد

Harmn