KDC

ئەمەریکا :یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەین بۆئەوەی توانای بەرگری موشەکی بەدەستبهێنێت

جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا هێرشە موشەکییە بالیستییەکەی سەر شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات
ئەمەو سولیڤان ڕایگەیاند : واشتن کاردەکات بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ ئەوەی توانای بەرگری موشەکی بەدەستبهێنێت
لەدرێژەی لێدوانەکەی ڕاوێژکاری ئاسایش نەتەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند :ئەمەریکا ڕاوێژ لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات ،بۆئەوەی توانای بەرگری موشەکی بەدەستبهێنن،تاوەکو بتوانن لە شارەکانیان بەرگری و پارێزگاری لە خۆیان بکەن
لەمبارەوەسایتی سکاینیوز پرسیاری سەبارەت بە هێرشەکەو کاریگەری لەسەر دانوستانەکانی بوژاندنەوەی ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران ،سولیڤانی ڕایگەیاند شاندی دانوستانکارەکان گەڕاونەتەوە پایتەختەکانیان و دەبێت بزانین لە ڕۆژانی داهاتوودا چی ڕوودەدات سەبارەت بە دیپلۆماسیەت لەسەر ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوکی ئێران

جێی باسە ئەمڕۆ ئاژانسی فەرمی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردەوە ،کە سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی هێرشە موشەکییە تیرۆریستییەکەی سەر شاری هولێری خستۆتە ئەستۆی خۆی

سۆران حەسەن

___

ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كابوڵ دەست پێدەکات

KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لە دەرهێنەری سینەمایی نەسرین عابدین دەکات

nusar1

بانگهێشتێک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە

KDC