KDC

مێردمنداڵێکی کورد وێڕای دەستگیکردنی ئەشکەنجەش دەدرێت

کوڕە کوردێکی تەمەن 15 ساڵی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکەوە دەستگیرکراوە و، بە سەختی ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان، ئاریا یوسفی مێرمنداڵی تەمەن 15 ساڵ و، کوڕی فاتمە داوەند بەندکراوی سیاسی پێشوویان دەستگیر کردووە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات، ئەو مێرمنداڵە تەمەن 15 ساڵەیان لە یەکێ لە شوێنە گشتییەکانی بۆکان دەستگیر کردووە و، دواتر داویانەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە و ئازار و، دەستیشیان بەسەر مۆبایلەکەشیدا گرتووە.
یەکێ لە نزیکانی بنەماڵەی یوسفی بە رێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، کە ئاریا یوسفی نێردراوەتە لقی یەکی بازپۆرسی دادگای شۆڕشی بۆکان، ئەوەش بە پڕوپاگەندەکردن دژی نیزام تۆمەتبار کراوە.

ئەو سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاندووە، ئاریا یوسفی، بە توندی دراوەتە بەر لێدان و دەموچاوی ڕەش بووە و، دوای ئەوەی تۆمەتەکەی پێ ڕاگەیەنراوە، گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە.

___

کۆمەڵەی کوردی موردایك و ئاهەنگی نەورۆز لە هۆڵەندا

KDC

وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵ بۆ سزادانی نوێی ڕووسیا دەدەن

nusar1

پۆلیسی پاسەوانی کەنارئاوییەکانی یۆنان 106کۆچبەر ڕزگار دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW