KDC

ئەڵمانیا بودجەی خەرجی وەزارەتی بەرگری بە بڕی 55ملیار دۆلار پێشنیارکردووە

بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەڵمانیا بۆ ساڵی 2022، بڕیاری دا خەرجی وەزارەتی بەرگری بە ڕێژەیەکی زۆر بەرز زیاد بکات.

بە گوێرەی هەواڵی سایتی بی بی سی، لە سەرچاوەیەکی حکوومەتی ئەڵمانیاوە بڵاویکردەوە، ئەو ڕەشنووسی بودجەیەی، کە ئاشکراکراوە، زیاتر لە 50 ملیار یۆرۆیە، کە نزیکەی 55 ملیار دۆلارە و، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەلایەن پەرلەمانەوە گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت.

پلانی حکوومەتی ئەڵمانیا ئەوەیە، لە ساڵی 2022 سندوقێکی تایبەت بە بڕی 100 ملیار یۆرۆ، بۆ نوێکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی دابمەزرێنێت.

ئەوە لە کاتێکدا دێت، سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند، کە سوپای ئەڵمانیا پلانی کڕینی 35 فڕۆکەی شەڕکەر لە جۆری ئێف-35ی ئەمەریکای هەیە لە کۆمپانیایی (لۆکهید مارتن) و، 15 فڕۆکەش لە جۆری (یۆرۆ فایتەر).

سەرچاوەکە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست کردەوە، کە میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویان کردووەتەوە، بەرلین بە نیازە 15 فڕۆکەی (یۆرۆفایتەر) بکڕێت، جگە لە 35 فڕۆکەی ئێف-35 لە (لۆکهید مارتن)، ئەوەش بۆ جێگرتنەوەی فڕۆکەی تۆرنادۆی کۆن، کە تاکە فڕۆکەیە توانای هەڵگری موشەکی ناوەکی لە چوارچێوەی هێزی ناتۆدا هەیە.

سۆران حەسەن

___

هەولێر: تاهیر هەورامی لەگەڵ کلارا ئەمین و هەڤاڵ ئدریس کۆبووەوە

Harmn

دوو کوردی ئێزدی چەند رۆژێکە بێ سەروشوێنن

KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی ملیۆنیی ساڵی 1991

Harmn