KDC

کۆچبەرێک لە سنوری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا بزر دەبێت

دەستەڵاتدارانی نێوخۆی باسک لە ئیسپانیا، رایانگەیاند، کە کۆچبەرێک لە ڕووباری پێداسووای نێوان ئیسپانیا و فەرەنسا، لە ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئازارەوە بزربووە.

لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سێ کەس چوونەتە نێو ڕووباری پێداسوواوە، کە تەنیا دووانیان توانیان لێی بپەڕنەوە، لەبەرئەوە تیمەکانی گەڕان چالاککراون، هاوکات کۆڵەپشتێکیش دۆزراوەتەوە.

گەڕانەکان، لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە دەوروبەری کاتژمێر 6ی ئێوارە دەستی پێکردووە، بڕیار بوو تا ڕۆژی دووشەممە دووبارە بکرێتەوە و، بەردەوام بێت.

لە بەرانبەر زیادبوونی کۆنترۆڵەکانی نێوان سنووری فرانکۆ-ئیسپانیا، کۆچبەران ڕێگەی مەترسیدارەکانەوە سەرەڕۆیی دەکەن بۆ چوونە نێو فەڕەنساوە.

ساڵی ڕابردوو، سێ کۆچبەر، کە هاووڵاتییەکی کەناری عاج بوو و، یەکێکیشیان خەڵکی گانا بوون، لە ثێداسووا خنکان، لە مانگی تشرینی یەکەمدا سێ جەزائیری کاتێک لە سیبور بە نیازبوون لە دەست پۆلیس دوور بکەونەوە، بەر شەمەندەفەر کەوتن و گیانیان لە دەستدا.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی ڕابردوو 13 هەزار و 164 کەس هەوڵی چوونە نێو خاکی فەرەنسایان پووچەڵکراوەتەوە.

بەپێی دەستەڵاتدارانی فەرەنسا، زیاتر لە نیوەیان لە وڵاتی مەغریبەوە هاتوون، کە سێیەکی لە وڵاتانی بیابانی ئەفریقای وەک (مالی، گانا، کەناری عاج و سەنیگال) بوون.

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی ڕیفراندۆمیان بەرز ڕاگرت

nusar1

ژمارەی منداڵە ئاوارەکانی جیهان لەساڵی 2021,زیاتر لە 25ملیۆن دەبێت

nusar1

ئەندامانی دەستەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

KDC
KDC

FREE
VIEW