KDC

بەبەشداری نوێنەرانی پارت و لایەنە حکومییەکانی سوید سمینارێک لەسەر کیمیابارانی هەڵبجە ڕێکخرا

فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی بە هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، سیمینارێکی تایبەت بە یادی 34 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە سازکرا.

فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی بە هاوکاری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کاتژمێر 6ی ئێوارە بۆ 8ی شەو لە ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید، سیمینارێکی تایبەت بە یادی 34 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە رێکخرا.

لە سیمینارەکەدا، هەریەکە لە نوێنەرانی پارتە سویدییەکان و کوردستانییەکان بەشداریان کرد و، وەزیری کاروباری ڕۆشنبیری سەر بە پارتی سۆسیال دیموکرات، گوتارێکی پێشکەشکرد، هەروەها ئەندامانی پەرلەمانی پارتی لیبراڵ و پارتی چەپ و پارتی ژینگە و پارتی پارێزگارانیشل بە جیا گوتاری خۆیان پێشکەشکرد.

سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی، کۆڤان ئامێدی و، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئیسماعیل کامیل، لە گوتارەکانیاندا، ڕایانگەیاند، کە پێویستە ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە، (16ی ئازار) ببێتە ڕۆژی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی .

___

پۆلیسی سویدی سوتاندنی قورئان بە ئازادی کەسی ناودەبات

KDC

پرسەنامەیەک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn

ڕوسیا داوای ڕاگرتنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا دەکات

Harmn