KDC

كۆمسیۆن بۆ كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بڕیارێكی دەركرد


 باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وەك بەڕێوەبەری بنكە و وێستگەكانی دەنگدان دابمەزرێنێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدڕاڵی كردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “لە مانگی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت و لە ئێستاشدا نزیكبوونەتەوە لە دیاری كردنی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان، بۆیە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران داواتان لێ‌ دەكەین ناوی مامۆستایانی زانكۆ ڕەوانە بكەن بۆمان بەپێی فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی، كە بۆتان ڕەوانە دەكەین”.

جەختیشی كردۆتەوە، پێویستە لەگەڵ ناوی مامۆستایاندا، ژمارەی دەنگدەری هەر مامۆستایەك ڕەوانە بكرێت بە مەبەستی ئەوەی بەپێی ئەو شوێن و ناوەندانەی دەنگدان دابنرێن، كە خۆیان سەر بەو ناوەندەن بۆ ئەوەی وەك بەڕێوەبەری ناوەندەكە یان وێستگەی دەنگدان دابنرێن.

هاوكات كۆمسیۆن بڕیاری داوە ڕۆژی ٢٠٢١/٧/٥ نووسینگەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکاندا تیروپشكی ژمارە پێدان بکات بۆ کاندیدەکان ئەنجام بدەن.

___

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن

Harmn

هەولێر: سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگیر دەکرێت

KDC

ئەمەریکا داوای دەرکردنی سیخورێکی هەواڵگری ڕوسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

Harmn