KDC

لاڤرۆڤ: هەوڵ بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئەوروپا دەدەین

وەزیری دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ کات دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپا داناخات و هەوڵی جدی دەدات گفتوگۆ بکەن بۆ چارەشەرکردنی کێشەکان تەنانەت ئەگەر ئەوروپاش دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ روسیا دابخەن.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزۆنی روسیا تودەی رایگەیاند، ”ئەمریکاو ئەوروپا زیاتر لە پێنج هەزار بڕیاری سەپاندنی سزایان دژبە روسیا داوە و شەپۆلێکى دیکەی سزاکانیشیان بەرێگاوەیە، بەڵام روسیا دژی هەموو ئەو سزایانە دەوەستێتەوەو فشار دەکات بۆ لابردنى سزاکان.”

دەشڵێت، ”ئەو سزایانەى بەسەر روسیادا سەپێنراون زۆر بەهێزو فراوانن کە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردوە بەراورد بە سزای وڵاتانى دیکە بەنموونە لە سزاکانى سەر کۆریای باکورو ئێران بەهێزترن.”

وەزیرى دەرەوەى روسیا ئاماژەى بەوەشکردوە، ”لەئێستادا ئەوروپا هەڕەشەی شەپۆلی پێنجەمی سزاکان لە روسیا دەکات، بەڵام وڵاتەکەى گوێ بە سزاکان نادات و بەهێزتر دەبن.”

___

ئەڵمانیا: بەچەقۆ هێرش کراوەتە سەر سەنتەری کامپی پێشوازی لە پەنابەران ، کوژراو و بریندار هەیە

nusar1

یەکێتی ئەوروپا : :بۆ ناساندنی ناسنامەی کۆچبەران ڕێوشوێنی نوێ دەگرێتەبەر

nusar1

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سێیەم کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەی سازکرد

nusar1