KDC

هەنگاریا بڕێکی زۆر پارەی پەرلەمانتارێکی ئۆکرانی دەدۆزێتەوە

دەستەڵاتدارانی گومرگی هەنگاریا، پارەیەکی زۆری ئەندام پەرلەمانێکی ئۆکرانیایان دۆزییەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سنووری ئەو وڵاتەیان تێپەڕاند.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، گومرگی هەنگاریا، 28 ملیۆن دۆلار و نزیکەی 1.3 ملیۆن یۆرۆیان لە جانتاکانی ئەناستاسیا کۆتڤیتسکی، هاوسەری ئیگۆر کۆتڤیتسکی پەرلەمانتاری ئۆکرانی، ئەوەش کاتێ چووەتە نێو سنووری ئەو وڵاتەوە.

کەیسی کۆتڤیتسکی جیاوازە لە ملیۆنەها پەنابەری ئۆکرانی، کە بەدوای سەرەتاییترین بژێویدا دەگەڕێن.

کۆتڤیتسکی، یەکێ لە سیاسەتمەدارە کاریگەرەکانی ئۆکرانیایە و، کاریگەرییەکی گەورەی بازرگانییە و، سەبارەت بەو ڕووداوەش دەڵێ، ژنەکەی ئەو وڵاتەی جێهێشتووە بۆ ئەوەی سەر لە نوێ لە دایک بێتەوە، هاوکات ئەو ئەو ڕاپۆرتانەشی ڕەتکردەوە، کە ژنەکەی لەکاتی گەشتکردندا ئەو بڕە زۆرەی پێ بووبێت و، دەڵێت: هەموو پارەکانم لە بانکەکانی ئۆکرانیایە و هیچم نەکێشاوەتەوە.

کچەکەی کە تەمەنی 24 ساڵە، دەڵێ هەموو چیرۆکەکە دروستکراوە.

ژنەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕووداوەکە نەدا، چونکە لەگەڵ دایکی و دوو پیاوی هەنگاریا بوو، کاتێک پارەکان لە جانتاکەیدا گیران.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی ئۆبوزڤیتلی ئۆبوزیڤیل، پارەکە لە ئۆکرانیا و بە پێچەوانەی یاسا هاتۆتە دەرەوە.

___

شێوەکاری کورد بەهادیین لە زەوی یەوە بۆ ئاسمان

KDC

شەوی ڕابردوو 10کۆڵبەری کورد بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران بریندارکران

Harmn

عێراق: هێزێکی تایبەت بە مەبەستی وەرگرتنی دۆسییەی ئەمنی لە شنگال پێکدەهێندرێت

KDC