KDC

هونەرمەندی شێوەکار عبدول سەلام عەبدوڵا و گووڵە گوڵستانیەکانه

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەند

.. زۆر کەس تابلۆی گوڵ دروست دەکەن ، بەڵام وەکو گووڵەکانی من نین ..
.. ووڵاتی ئێمە . ووڵاتی نێرگزی گوڵە .. گوڵیش زمانێکی جوان و بێدەنگە.
هونەرمەندێکی شێوەکاری ڕۆژئاوای کوردستان عەبدول سەلام عەبدوڵا کەلە ڕۆژهەڵاتی شاری قامشلو ( ڕومیلان ) لەساڵی ١٩٦١ لەدایك بووە ، دەشتێکی ووشك و گردو هەردەو هەڵەت لە پانتایەک دەکات تا چاو بڕ بدات بەخۆی نە دارو نەگوڵ و نە سەوزایەکی پان و پۆڕ بەدی ناکەیت ، بەڵام حەزەکانی ژیان و گووڵ ئەوەندە زۆرن ، لەهەر حەزێك باخچەیەك و گوڵێک و جۆرێك و بەهارێکی دڵگیری تێدا جێگر بووە ، لەسەرەنج دانم بۆکارو چالاکی و بەرهەمە هونەریەکانی هونەرمەند عەبدول سەلام کەوتمەوە نێو خەیاڵ و مێژووی ڕێنناسی هونەری جیهانی ، چومەوە بۆ لای هونەرمەندانی وەکو میللە وسیزان وە ئەو هونەرمەندانەی کە ئێستاش لەئەوروپا سەرقاڵی تێکەڵ بوونن بە سروشت و دەیانەوێت گووڵ و جوانی و سروشت بناسن ، ئەو گوڵەی کە گوڵی هەموو کەسێك نی یە ، وە ئەو گوڵەی کە چاوی مرۆڤی بەستۆتەوە ، بێگومان لەم سەردەمە تەکنەلۆجیاو پێش کەوتن و گۆران کاری یە هاوچەرخانەدا هونەری مۆدرن و تۆپ هونەرو فەنتازیای هونەر هاتۆتە دونیاوە ، بەڵام هونەری ڕۆمانتیکی و ڕیالیستی جوانی سروشت گرنگی خۆی هەیە وە بەردەوامە وە زۆرێک لە لاوان و هونەرمەندانی لاو پەیدا بوون دەیانەوەێت بەکەڤاڵەکانیان پێش بڕکێ ی فۆتۆگراف و سروشت بکەن ، لەم کاتەشدا هونەرمەندێکی کورد عبدالسلام عبداللە وویستی ئەو پێشبڕکێیەیەتی لەگەڵ گوڵ و جیهانی گوڵ و سروشتەکەیدا ، ئەو لە جێگایەکی گەرم لەدایك بووە بەڵام دڵ وڕووح و جیهانی ئەو هەر بەهارە ، چ بەهارێك وە یان چ گوڵزارێک کە بۆنی کوردستان و چیاکانی کوردستانی لێوە دێت ، ئەگەر بچیتە عەفرین و چیا گردەڵەکانی عەفرین ، مەملەکەتی ماڵڤای هونەرمەند .. ئەو هەموو جوانی یە گوڵانە دەبینیت ، هونەرمەندیش لەوێ وە تەمەشای ڕواڵەتی سروشتەکەی دەکات ، بۆ گوڵەسوورەکان و سپی و ئەرخەوانی و مۆرو زەردو سەوزەکان شاهێدی تابلۆکانن .
هونەرمەند عبدالسلام عبداللە لە دیدارەکانیدا دەڵێت (( ووڵاتی ئێمە ووڵاتی نێرگز و گوڵە . گوڵیش زمانێکی جوان و بێ دەنگە ، چاوە چاوێتی بێتە دەنگ ، گوڵەکانی ووڵاتی من وەکو کراسەکەی دایکمە و ئەکەونە ناو ناوەخنی گوڵەکانەوە و ئەکەونە نێو گوڵەکانی خەڵکەوە ، خەڵك نانێك دەفرۆشێت بۆ ئەوەی گوڵێك بکڕێت )) . هونەرمەند دەڵێت : ژیانی رەش بینی و کارەساتە ناخۆشەکان لایەنی سۆزداری مرۆڤ بەرەو ناخۆشی دەبات ، کاتێك تابلۆکانی من دەبینیت دڵ خۆش دەبیت و کارەساتەکان کۆتاییان دێت . زۆر کەس گوڵ دروست دەکەن بەڵام وەکو گوڵی من نی یە ، ئەوانی من لە ووڵاتی خۆمدا دەبینم و تەماشایان دەکەم من شتی دووبارە دروست ناکەم ..
هونەرمەند عبدالسلام بە شێوەیەك تواوەتەوە لەنێو گوڵ و ڕەنگ و باخچەکاندا تەنها بۆنی گووڵ دەکات و لە نێو کاریزمای گوڵدا دەژیت ، هەربۆیە کارە هونەریەکانی لە ڕێچکەی خۆی دەرچوون و بوون بە نێو دەوڵەتی ماڵان لەهەموو جیهاندا ، بەتایبەتی کاتێك گەشت دەکات بۆ ئیتالیا و سویسرا ئەو جوانیانە دەخاتە نێو گەلەری و هۆڵەکانەوە ، دەیەوێت لەوێوە بڵێت من لە کوردستانەوە هاتووم و گوڵ و ڕەنگم هێناوە بۆتان ، ووڵاتی ئەو ڕۆژئاواو سوریایە ، هەر بۆیە جوانیەکانی ئەو ووڵاتە دەگوازێتەوە بۆ چاوی بینەرەکانی ، هەرلەو سەرکەوتنانەدا چەندی رێزلینان و سەرکەوتنی بەدەست هێناوە تا ئەو ڕادەیەی کە کارەکانی بوون بە پوول و لە ووڵاتی سوریادا چاپ کراون ، ئەو حەز لە گووڵ و سروشت دەکات ، مرۆڤیش حەزی لەو گولانەیە ، گوڵی ئەو تۆ و کەسانی ترن ، گووڵ پێکەنینە ، گوڵ جوانی جیهانی هەیە وە زمانێکی جیهانی یە بەتایبەت لە نەخشاندنی ئەو تابلۆیانەی کە پێوانەیەکی بێ سنووری هەیە ، ئەوەش لەکارەکانی هونەرمەند عبدالسلام عبداللە دا دەبینرێت .
عبدالسلام عبداللە .. ساڵی ١٩٨٥ کۆلیژی هونەرەجوانەکانی تەواو کردوە لە دیمەشق.
ئەندامی یەکێتی هونەرمەندانی سێوەکارانی سوریایە.
مامۆستای پەیمانگای ڕۆشنبیری هونەری شێوەکاری یە لە دیمەشق .
پێشانگاکان
١٩٧٣ سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی لە قامشلی
١٩٩٧ هۆڵی سوری دیمەشق
١٩٩٨ هۆڵی سەید لە دیمەشق
٢٠٠٢ هۆڵی مولتەقا لە ڕیاز ، سعودیە
٢٠٠٣ هۆڵی فەنار لە کوەیت و پاریس و مەدرید و مونیکار لە ئیسپانیا.
٢٠١٠ هۆڵی شەعب لە دیمەشق . سوریا

___

مرۆڤایەتی چۆن بە ChatGPTو زیرەکی دەستکرد جیهانەکەمان دەگۆڕێ؟!.

nusar1

لە کوردستان خەڵات پێشکەش بە ژان دۆست کرا

KDC

کوڕە کوردێک لە فیلمێکی سویددا رۆڵی سەرەکی دەبینێت

KDC
KDC

FREE
VIEW