KDC

جێگیری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا :مەترسی لەسەر ویستگەی ناوەکی چێرنۆبل هەیە

ئیرینا فێرشتشوک جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکا، کە دەست بەجێ کار بۆ ناوچەی دژە فڕین لە دەووروبەری وێستگەی ناوەکی چێرنۆبل بکەن.

فێرشتشوک، دەڵێ هێزەکانی ڕووسیا کار دەکەن بۆ “میلیتاریزەکردن” لە دەووروبەری وێستگەکە و، نموونەی ساڵی 1986 دێنێتەوە، کە بەهۆی زیانگەیاندن بەو وێستگەیە، خراپترین ڕووداوی ناوەکی جیهانی لێکەوتووەتەوە.

ئەو بەرپرسەی ئۆکرانیا، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە هێزەکانی ڕووسیا بڕێکی زۆر چەکی کۆن دەگوازنەوە، کە دەتوانێت زیان بە وێستگەکە بگەیەنێت.

فێرشتشوک لە هەژماری تەلیگرامەکەیدا نووسیویەتی: “لە چوارچێوەی سەلامەتی ناوەکیدا، کردەوە نابەرپرسیار و نا پرۆفیشناڵەکانی سەربازانی ڕووسیا، مەترسییەکی زۆر جدی بۆ ئۆکراینا نا، بەڵکو بۆ سەدان ملیۆن ئەوروپی دروست دەکات”.

جێی باسە، ڕووسیا بە بەردەوامی لە گواستنەوەی چەک بۆ ناوچە نزیکەکانی وێستگەکە، ئەو مەترسیانەی پشتگوێ خستووە و، پێشتریش ڕەتی کردەوە کە هێزەکانی لە ناو ئۆکرانیادا دەزگا ئەتۆمییەکان بخەنە مەترسییەوە.

___

سەرکردەیەکی تاڵیبان سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازیمان لەگەڵ چارەسەری سیاسی داین

KDC

پاسەوانانی سنوری بولگاریا کۆچبەران ڕووتدەکەنەوە

nusar1

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW