KDC

ئۆکرانیا لە مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکۆڵێتەوە

ڤۆڵۆدیمێر زیلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە مەرجی بێلایەن بوون، وەک بەشێک لە سیستمی ئاسایش، کە ڕووسیا داوای دەکات، بۆ گفتوگۆکان دەکۆڵێتەوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای تەلەگرام بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە پەرۆشەوە مەرجی بێلایەن بوون لە چوارچێوەی دڵنیایی ئاسایشی بێلایەنی دەکۆڵێتەوە، ئەوەش وەک مەرجی سەرەکی بۆ گفتوگۆکانی کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوانیان.

زیلنسکی هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا بۆ دەزگاکانی رایگەیاندنی ڕووسیا، ئاشکرای کرد، کە هەندێک لە سەرمایەدارەکانی ڕووسیا پێشنیاری بەخشینی کۆمەکی هاوکاری بۆ گەل و سوپای ئۆکرانیان کردووە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژەی بە چەند بازرگانێکی ڕووسی کرد، لەوانە ملیاردێر ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ، کە نزیکە لە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین و یەکێکە لە ئامانجی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا.

لەلایەکی دیکەوە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، رەتی کردەوە کە لە گوتەی ڕۆژی ڕابردوویدا مەبەستی هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی ڕووسیا بووبێت.

بایدن لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری فرەنس 24 کە ئایا ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکان بۆ گۆرێنی ڕژێمی ڕووسیا دەکات, لە وەڵامدا رەتی کردەوە, کە لە وتەکانی مەبەستی هەوڵی گۆڕینی ڕژێمی فەرمانڕەوایی ڕووسیای هەبێت, بەڵکو وەک جێگرەوەیەک بۆ کۆتایی هێنانی شەڕ, نابێت سەرۆکی ڕووسیا لە دەستەڵات بمنێتەوە.

سۆران حەسەن

___

ئەمەریکا و بەریتانیا لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتی بەکارهێنانی چەکی کیمییای لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا دەکەن

Harmn

لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

KDC

ناوەندی بازل بەشداری سیمینارێکییان کرد

Harmn