KDC

مۆسکۆ :وەڵامی هەر هەوڵێکی ناتۆ بۆدابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە ئۆکرانیا دەدەینەوە

سێرگی شۆیگو وەزیری بەرگری ڕووسیا، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشداریدا بەوەی کە وڵاتەکەی وەڵامێکی گونجاو دەداتەوە، ئەگەر وڵاتانی ناتۆ هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری لە ئۆکرانیا دابین بکەن.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە هەموو ئامانجەکانی بە دەستهێناوە و، ئاماژەی بەوەشدا، کە هێزەکانیان جەخت لەسەر بەدیهێنانی ئامانجی سەرەکی ڕزگارکردنی پارێزگای دۆنباس دەکەن.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، ئەمڕپ دەچێتە 34ەمین ڕۆژیەوە، لە کاتێکدا سوپای ڕووسیا بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی پێگە و کۆبوونەوە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، هاوکات گەڕێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بە نێوەندگیری تورکیا دەستی پێکردووە.

___

دواین گۆرانکاری گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیا و ڕووسیا

Harmn

نوێنەری كۆنفدراسیۆن بەشداری لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دێموکراتی کوردستان دەکات

Harmn

لە تاران بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هەڵدەکرێت

KDC