KDC

وەزیری ئابوری ئەڵمانیا :یەکەم هەنگاومان بۆ دابینکردنی گاز ئەنجامداوە

وەزیری ئابووری ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، یەکەم هەنگاوی پلانی فریاکەوتنی خۆیان، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی گازی سروشتی بەرانبەر هەڕەشەی وەستانی پێداویستییە ڕووسییەکان ئەنجامدا.

ڕۆبێرت هابیک، گوتی ئێستا لیژنەیەک لە ناو وەزارەتەکەیان پێکهاتووە بۆ چاودێری کردنی دۆخەکە، لە کاتێکدا جی 7 داواکاری ڕووسیای ڕەت کردەوە، کە بەرانبەر گازەکەیان رۆبڵ بدەن.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پلانی فریاکەوتن سێ ئاستی ئاگادارکردنەوە لە خۆدەگرێت و، لەم قۆناغەدا ئاسایشی پێداویستی غاز لەلایەن ئەڵمانیاوە مسۆگەر کراوە و تا ئێستاش بە گوێرەی پێویست نەوت و غاز دەگەنە وڵاتەکەی.

کرێملین ڕۆژی سێشەممە، سووربوو لەسەر پێدانی ڕۆبڵ بۆ ئەو گازە ڕووسییەی، کە گەیەنراوەتە ئەوروپا و، رەخنەی گرووپی (جی 7) گرت، کە ڕەتیانکردەوە ئەو داواکارییەی رووسیا قبوڵ بکەن.

___

بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆن دیداری لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی ناشڤیل سازکرد

Harmn

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی ڕیفراندۆمیان بەرز ڕاگرت

Harmn

نرخی نەوت بەرزبووەوە

Harmn