KDC

داوای چارەسەری دەرونی بۆ پەنابەرە ئۆکرانییەکان دەکرێت

شارەزایانی تەندروستی دەروونی سوید، دەڵێن، کە پەنابەرانی ئۆکرانی بەهۆی ئازارەکانی جەنگەوە، پێویستیان بە چارەسەری دەروونی هەیە.

فلیپ ئارنبێرگی دەروونناس لە زانکۆی ئۆپسالا، دەڵێ: “پێویستە خێرا بجوڵێین، یەکێ لە ڕێگاکان بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە، دابینکردنی چاوپێکەوتنێکی تەندروستە بۆ هەموو پەنابەرە ئۆکرانییەکان، تا لە رووی دەروونییەوە ئارامیان بکەینەوە”.

پێشبینی دەکرێت 76000 پەنابەری ئۆکرانی بگەنە سوید، ئەوەش بە گوێرەی سیناریۆی سەرەکی خزمەتگوزاری کۆچبەرانی سوید، کە ڕەنگە بەشێکی زۆریان تووشی شۆکی دەروونیی توند ببن، ئەوەش لە ئەنجامی بینینی دیمەنەکانی مردن و ئاژاوە و وێرانکردنی وڵاتەکەیان.

ئارنبێرگ وتی: “ڕەنگە تەحەدای زیاتر هەبێت ئەگەر بنکە تەندروستییەکان توانای گونجاویان نەبێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ شۆکی دەروونی پەنابەرە ئۆکرانییەکان”.

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، کە ڕەنگە زۆرێک لە پەنابەران، لە کاتی چاوپێکەوتنی تەندروستیدا ئامادەنەبن باسی هەستە دەروونییەکانیان بکەن.

ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، لەوانەیە ئەوانەی کێشەی بەردەوامیان هەیە وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، ماندوو بوون و پی تی ئێس دی، ئەگەر هاوکاری گونجاو و کاتیان وەرنەگرتبێت، مەترسی نەخۆشی دەروونی درێژخایەنیان لێ دەکرێت.

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: پێنج هەوڵاتی بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لەجەژنی نەورۆز دەستگیر دەکرێن

nusar1

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە ساڵ 2014 ەوە نزیکەی 20 هەزار کۆچبەر گیانی لەدەستداوە

KDC

سوید لێدوانێکی سەرۆکی ئۆکرانیا رەتدەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW