KDC

سوید:ژمارەی کوشتن زیادی کردووە

بە گوێرەی ئامارەکانی پۆلیس و تەلەڤزیۆنی سویدی، لە مانگی یەکەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا، ژمارەیەکی بەرچاو کوشتن تۆمار کراوە.

بەپێی ئەو ئامارانە، لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و ئازاری ئەمساڵدا 18 کەسی کوژران.

جیرزی سارنیکی، پسپۆڕی بواری تاوان دەڵێ، ئەمە کێشەیەکی زۆر جدییە، کە ئەوان لە سوید دەیبینن و، هاوکات پەرەش دەسێنێت.

ئەمساڵ 18 کەس بە فیشەک کوژراون، کە زۆربەیان پەیوەندیان بە کاری مافیاییەوە هەیە.

ئەم ژمارەیە، زیاترە لە ماوەی هەمان ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو و، ساڵانە زیاتر لە 40 کەس کوژراون.

ئەو پسپۆڕە، ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە دیاردەی تەقەکردن گرفتێکی زۆرە، بەڵام هیچ هەوڵێک نەبووە بۆ کەمکردنەوەی، بەوپێیەی ئەو ڕێوشوێنانەی تا ئێستا بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی چەک ئەنجام دراوە، بەس نەبووە و ئاکامێکی باشی نەبووە.

گوتیشی: “بۆچوونی من ئەوەیە، کە ئێمە تا ئەو ڕادەیەی دەکرێت، سەرچاوەمان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و زیادکردنی سزاکانیان تەرخان بکەین”

___

پرۆفایلی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ

Harmn

وێبنارێک لەسەر پەیماننامەی لۆزان بەڕێوەدەچێت

Harmn

ئەمریکا : 100 دۆلار دەدرێتە ئەو کەسانەی ڤاکسین وەردەگرن

KDC