KDC

ئەڵمانیا پارەی گازە ڕووسییەکە بە یۆرۆ و دۆلار دەدات

گوتەبێژی حکوومەتی ئەڵمانیا، رایگەیاند، کە ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لەوەی پارەی گازە ڕووسیەکە بە یۆرۆ، یا دۆلار بدا، گوتیشی، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پۆتین بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیای گوتووە، کە هیچ شتێک بۆ هاوبەشە ئەوروپییەکانی ناگۆڕێت، سەرەڕای پلانەکەی بۆ گۆڕینی پارەدانەکە بە ڕۆبڵی ڕووسی.

ڕووسیا دەڵێت بەهۆی سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاواوە، بەنیازە داوا بکات پارەی سووتەمەنییەکەی بە ڕۆبڵی ڕووسی بدرێت، بەتایبەتی گازە سروشتییەکەی، کە ئەڵمانیا پشتی پێبەستووە.

گوتەبێژەکەی حکوومەتی ئەڵمانیا، ئەوەشی خستەڕوو، کە لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پۆتین بە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شۆڵزی گوتووە، هیچ شتێک بۆ هاوبەشە ئەوروپییەکانی ڕووسیا ناگۆڕێت و پارەدانەکە بە یۆرۆ دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ بانکی گازپڕۆم، کە ئەویش لەلای خۆیەوە پارەکە دەگۆڕێت بە ڕۆبڵ.

گوتیشی: “شۆڵز لەسەر ئەو پڕۆسەیە ڕێنەکەوتووە کە لە گفتوگۆکەدا باس کراوە، بەڵام داوای کردووە زانیارییەکانی پڕۆسەکەی بە نووسراوێک بدرێتێ، تا باشتر لێی تێبگات”.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکەی کۆمەڵەی G حەوت لەسەر ئەوەی پارەی سووتەمەنی ڕووسی دەبێت بە یۆرۆ، یا دۆلار بدرێت، وەکو خۆی ماوەتەوە.

دەزگای هەواڵی تاسی ڕووسی، بڵاویکردەوە، کە کریملن ئاماژەی بەوەداوە، پۆتین و شۆڵز ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی شارەزایانی دوو وڵاتەکە، تاوتوێی ئەوە بکەن چۆن پارەی گازە ڕووسییەکە بگۆڕدرێت بۆ ڕۆبڵ

___

لە شاری ئۆستەندی بەلجیکا مەراسیمێک بۆ پیرۆزکردنی ڕۆژی دایک رێکخرا

Karzan

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە ئەڵمانیا بە بۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە مەراسیمێکیان ئەنجامدا

KDC

پەیامی سوپاس و پێزانینی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

Harmn