KDC

بۆماوەی 10ساڵ لەژێ نینۆکیدا ڕەنگێکی قاوەیی بینی…دواتر ڕاستییەکی وێرانکەری دۆزییەوە

ڕۆژنامەی میرۆر بڵاویکردەوە، ژنێک ڕاستییەکی دۆزیوەتەوە، کە بە “وێرانکەر” ناوی بردووە، دوای ئەوەی هێڵێکی قاوەیی باریک لە ژێر نینۆکێکیدا بۆ ماوەی 10 ساڵ دروست ببوو.

ماریا سیلڤیای ئەمەریکی، سێ ساڵ پێش ئێستا، یەکەم جار بووە سەرنجی “نیشانە قاوەییە تۆخەکە”ی داوە، بەڵام بە ئاسایی وەریگرتووە، هێڵەکە سەرەتا کاڵ بوو، پێش ئەوەی رەنگەکەی بۆ قاوەیی تۆخ بگۆڕێ.

دوای ماوەیەکی زۆر گومانی بۆ دروست دەبێ، ماریا هەواڵی “شۆککەر و وێرانکەر”ی پێگەیشت، پاش ئەوەی پزیشکەکان پێیانگوت، کە ئەوەی لە ژێر نینۆکەکەیدایە، بووەتە “تومۆری شێرپەنجەیی و لەوەیە ببڵاوبێتەوە بۆ پێستی.”

ماریا سیلڤیا ناچار بوو نەشتەرگەری بکات بۆ لابردنی هێڵە قاوەییەکە، لەگەڵ بەشێک لە ئێسکەکەی.

پزیشکەکان دەڵێن ڕەنگە مەترسییەکە لە مێلانۆما سەرهەڵبدات و، تا 13 ساڵ بە شاراوەیی بمێنێتەوە، پێش ئەوەی بێتە ئاراوە، واتە ماریا نزیکەی 10 ساڵە بەدەست هێڵەکەوە دەناڵێنێت.

ماریا چیرۆکەکەی لە تیکتۆک بڵاوکردەوە،بە مەبەستی پەروەردەکردنی خەڵکی سەبارەت بە مەترسییەکانی هێڵەکانی ژێر نینۆکەکان و، ملیۆنان کەس سەیریان کردووە

___

گەنجێکی ئۆکرانی جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لە ڕێی ئاپڵەوە ئاشکرا دەکات

nusar1

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن تیمی تۆپی پێی کوردستانیانی بەسەر کردەوە

nusar1

بەغدا.. 2 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەخرێنە خوار

KDC
KDC

FREE
VIEW