KDC

پاش کشانەوەی ڕووسیا ،ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند

پاش کشانەوەی ڕووسیا ،ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند

لە گەڵ سی و هەشتەمین ڕۆژی جەنگی بەردەوام ،دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شاری کییڤی پایتەختی ڕاگەیاند ،پاش ئەوەی ڕووسیا کشانەوەی لە شارو شارۆچکەکانی دەوربەری کییڤ ڕاگەیاندبوو
لەبارەی دیپلۆماسیەوە دانوستکارێکی ئۆکرانی ڕایگەیاند ،کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە دەوروبەری کییڤی پایتەخت ،بەڵگەنامەی ڕەشنووسی ڕێکەوتننامەی ئاشتی دەچێتە قۆناخێکی پێشکەوتوو ،هەروەها یارمەتی کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیاو ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی ڕووسیا دەدات

تۆری هەواڵی فرەنس 24 بڵاویکردەوە ،کە یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئۆکرانی گانا مالیار ڕایگەیاند ،کە ئۆکرانییەکان دوای کشانەوەی سەربازانی ڕووسیا لە شارە گەورەکانی نزیک پایتەخت کۆنتڕۆڵی تەواوی هەرێمی کیێڤیان وەرگرتەوە

مالیار لە ڕێگەی فەیسبووکەوە وتی: “ئەیربنب، پۆچا، گوستۆمیل و تەواوی هەرێمی کیێڤ لە دەست داگیرکەران ڕزگارکراون”

لەبارەوە ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکسی ئۆکرانیا لەزاری وتووێژکارێکی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاند ،مۆسکۆ بەڵگەنامەکانی ڕەشنوسی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگۆرانکاری پێویستدا دەبینێت و ڕێگە بەگفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆکی ڕوسیاو ڤۆلودیمەر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دەدات

سۆران حەسەن

___

نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە دەکات

KDC

جیاوازی نێوان پەنابەران لە لیتوانیا ئابڕوچوونی یاساییە ،یاپویستی سیاسی ؟

nusar1

حکومەتی سوید: توندوتیژی قبوڵ ناکەین و دەبێ ئەنجامدەران سزابدرێن

nusar1
KDC

FREE
VIEW