KDC

ڕووسیا ڕۆژی سەرکەوتن لە شەڕی ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت

بەرپرسێکی ئەمەریکی ڕایگەیاند، پۆتین پلانی وایە کۆتایی هێنانەدی سەرکەوتنی شەڕ لە ئۆکرانیا لە ڕۆژی 9ی ئایار، “ڕۆژی سەرکەوتنی رووسیا” ڕابگەیەنێت.

ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمەریکا، کە ئاشنان بە نوێترین هەڵسەنگاندنی هەواڵگری ئەمەریکا، گوتیان ڕووسیا ستراتیژی جەنگی خۆی لە ئۆکرانیا گۆڕیوە، ڕووسیا بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجی خۆی لە گرتنی دۆنباس و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە سەرکەوتنی شەڕی خۆی ڕادەگەیێنێت.

سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، زیاتر لە مانگێک لە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن، کە ستراتیژی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لەو ماوەیەدا گۆڕاوە، کاربەدەستێکی ئەمەریکی، پێیوایە کە پۆتین پلانی وایە لە 9ی ئایاردا ڕایبگەیەنێت، کە ڕووسیا بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا هێنا لە “ڕۆژی سەرکەوتن”دا.

پۆتین دەتوانێت ڕێپێوانێکی سەرکەوتن ئەنجام بدات لە 9ی ئایاردا، بەبێ گوێدانە دۆخی شەڕ، یا گفتوگۆکانی ئاشتی لە لایەکی دیکەوە، ئەو تەنیا سەرکەوتنی خۆی بەلاوە گرینگە

___

پڕۆفایلی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا

nusar1

پوتین: هاوکاری چین دەکەین بۆ دروستکردنی چەکی تەکنەلۆجیایی بەرز

nusar1

میدیاکانی ئەوروپا :کۆچبەران لەلایەن پۆلیسی پاسەوانەکانی سنووری یۆنان ئازارو ئەشکەنجە دراون

nusar1
KDC

FREE
VIEW