KDC

واتساپی نوێ سودێکی ئەرێنی و نەرێنییە لە هەمانکاتدا

واتساپ تایبەتمەندییەکی نوێی دەستپێکرد، کە دەکرێت بۆ هەندێک ئەرێنی ببینرێت، بەڵام بۆ هەندێکی تر نەرێنیە.

WABetaInfo، کە پێش هەموو شتێک بە دواکەوتنی کاربەرنامەیە، دەڵێ، واتساپ لە ئێستادا خەریکی تاقیکردنەوەی بۆ وەستاندنی سپام و نامە چەواشەکارەکان.

تایبەتمەندییە نوێکە، پەڕینەوەی نامەکان بۆ گرووپەکان سنووردار دەکات، کە تەنیا یەک جار دەکرێت لە یەککاتدا، بە پێچەوانەی ئەوەی ئێستا.

سنووردارکردنی تایبەتمەندییەکانم ڕێگە لە بەکارهێنەران دەگرێت لە ناردنی نامەکان بۆ چەندین گرووپی چات و، سنووردارکردنی ئەگەری گەیشتنی سپام بە باقی بەکارهێنەرەکان.

ئەم تایبەتمەندیە لەسەر هەموو مۆبایلەکانی iOS و Android دەبێت.

واتساپ دەستی کرد بە تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندیە و، یەکەم جار لە ڤێرژنی تاقیکردنەوەی ئەندرۆید بێتا و، دواتر لە وەشانی iOS دا دەستی پێکرد.

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عومەر میرانی کرد

Harmn

یۆنان: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ئامادەکاری بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی دوو گەنجی کورد دەکات

Harmn

بەرپرسی ناوەندی بەرلین پێشوازی لە سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات

Harmn