KDC

سوید :ئاگر لە شوقەیەکی پەنابەران کەوتەوە

ئاگرێکی گەورە لە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران لەSträngnäs کەوتەوە و، تیمەکانی خزمەتگوزاری ئاگر کوژێنەوە، بەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، کە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و، هیچ کەسێک بەهۆی ئاگرەکەوە بریندار نەبووە.

شوقەیەک کە پەنابەرانی تێدا دەژیان لە ستالارهۆڵمێنی نزیک سترانگنەس، کاتژمێر ٢١.١٠ خولەکی بەیانی ئاگری گرت و، خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوەش گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانیان کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

ستێفان پیتەرسۆن، ئەفسەری ئەرکی خزمەتگوزاری رزگارکردن، گوتی: “لەوانەیە ئاگرەکە لە باڵکۆنی شوقەیەک، یا لە ناو شوقەکەدا دەستی پێکردبێت، کاتێ گەیشتینە شوێنەکە، ئاگرەکە بەرەو سەرەوە بڵاوبووەوە”.

شەش تیمی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن هەتا کاتژمێر ٧.٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەو شوێنە کاریان کردووە.

پیتەرسۆن ئاماژەی بەوەشدا، کە کەس بریندار نەبووە و، پەنابەرەکان بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی دیکە بردراون.

___

ئێران کوردێک بە 10 ساڵ زیندانی سزا دەدا

Harmn

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی ئامادەسازیی جەژنی نەورۆز دەکەن

Harmn

کتێبێکی گرنگ لەسەر کورد بڵاو دەکرێتەوە

Xelan