KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ کۆمەڵەی کۆبانێ کۆبوونەوە 

لە میانەی سەردانێکی دۆستانەدا، جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئەندامێکی کۆمیتەی گشتی کۆنفیدراسیۆن و بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، سەردانی ئۆفیسی کۆمەڵەی کۆبانێیان کرد و، لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵەیە کۆبوونەوە.

هەریەکە لە هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و گژاڵ دەروێش ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفیدراسیۆن و بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، سەردانی (کۆمەڵەی کۆبانێ)یان لە شاری بلیفێڵدی ئەڵمانیا کرد و، لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەوە، بە گەرمی پێشوازیان لێکرا، هاوکات لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەکەوە، کورتەیەک لە کاروچالاکییەکانی کۆمەڵە و ئامانجەکانیان باسکرا و خۆشحاڵی خۆشیان بەو سەردانە دەربڕی.

شاندەکەی ڕەوەندی کوردستانی باسیان لە ئامانجی سەردانەکەیان و کورتەیەک لەسەر بەرنامەو پلان و ئامانجەکانی ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆن کرد، لەگەڵ ئەو کاروچالاکییانەی ناوەند و پلانی ئایندەشیان، پاشان لەسەر گرینگی ھەماھەنگی و کاری هاوبەشیان لەگەڵ کۆمەڵەی کۆبابێ و کۆمەڵەکانی دیکە کرا .

جێی باسە، ھەردوولا ھاوڕابوون کە گرینگە ھەموو پێکەوە و بە یەک دەست، ھێز و تواناکانیان یەک بخەن، ئەوەش لە پێناو کۆکردنەوەی ماڵی کوردی و پێکەوە کارکردن لە ژێر یەک چەتری نەتەوەییدا.

کۆمەڵەی کۆبانێ، ڕێکخراوێکی سڤیلە و ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لە شاری بلیفێڵد دامەزراوە و کاروچالاکی خۆیان لە بواری زمان ئەنجام دەدەن، وەک کردنەوەی کۆرس و بواری ھونەری و موزیک و ھەڵپەڕکێ بۆ گەنجان و منداڵان، هاوکات کۆرسی تایبەتیان ھەیە و لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا چالاکی زۆریان ئەنجامداوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزبایی یادی٢٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

KDC

منداڵەکانتان تۆمار بکەن “من بە کوردی دەخوێنم” پڕۆژە هاوبەشەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KDC

نەورویج: ئەو پەنابەرە کوردانە ی سوید وەردەگرێت ،کە مەترسی ڕادەستکردنەوەیان بۆ تورکیا هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW