KDC

ئابوریناسێک :ڕەنگە تا کۆتایی ساڵ یەک دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر 30لیرەی تورکی بەرزبێتەوە

سەلجوق جاتشاری ئابووری ناسی تورک، پێشبینی دەکات، کە ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار لە تورکیا تا کۆتایی ساڵ بگاتە 30 لیرە.

نرخی ئاڵوگۆری دۆلاری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە 14.74 لیرەی تورکی بەرزبووەوە، دوای ئەوەی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا بڕیاری دا، کە ڕێژەی قازانج بە 25 خاڵی بنچینەیی زیاد بکات.

لە کاتێکدا گفتوگۆ هەبوو دەربارەی ئەوەی، کە چۆن مارکێتەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر بڕیاری ڕێژەی قازانجی یەدەکی فیدراڵی، داتا ترسناکەکان لەلایەن ئابووریناسانەوە دەخرێنەڕوو.

سەلجوق جاتشار، لە میانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، کە دۆلار دەگاتە 30 لیرەی تورکی و، ئاماژەی بەوەشدا کە هێشتا دۆلار نەڕووخاوە.

جاتشار گوتی، کە لێدوانە توندەکانی یەدەکی فیدراڵی کاریگەری جدیان لەسەر تورکیا دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە زیادکردنی خاڵی ٥٠، کە بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودە، کاریگەری زۆری لەسەر بازاڕەکان دەبێت.

پسپۆڕی دارایی و زێڕ، ئیسلام مامیش، گوتی، کە کاریگەری بڕیاری ڕێژەی قازانجی یەدەکی فیدراڵی لە مانگی ئایار هەستی پێ دەکرێت، مانگی نیسان مانگی ڕابردووە و سیناریۆ ناخۆشەکە لە مانگی ئایارەوە دەستپێدەکات و، بۆ ماوەی چەند مانگێک دەخایەنێت.

___

نەورویج: ئەو پەنابەرە کوردانە ی سوید وەردەگرێت ،کە مەترسی ڕادەستکردنەوەیان بۆ تورکیا هەیە

Harmn

ئەمەریکا یەکێ لە پلانداڕێژەرانی تەقینەوەکانی کابووڵ دەکوژێت

KDC

وەزیرانی دەرەوە و بەرگری ئەمەریکا سەردانی ئۆکرانیا دەکەن

Harmn