KDC

ڕوسیا هەڵوێستمان ناگۆڕین و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین

دوای ئەوەی حکومەتی فەرەنسا ڕایگەیاند کە شەش دیپلۆماتکاری ڕووسی بە نەخوازراو ڕاگەیەنراون، ئیدارەی مۆسکۆ ڕایگەیاند وەڵامی گونجاومان دەبێت.

بەهۆی هێرشی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا گرژی و ئاڵۆزی دیپلۆماسی لەنێوان پاریس و مۆسکۆدا فراوانتر دەبێت

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند کە شەش دیپلۆماتکاری ڕووسی بە ‘نەخوازراو’ ڕاگەیەندراوە و نوێنەری باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە پاریس بانگکراوە بۆ وەزارەتی دەرەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: “دوای لێکۆڵینەوەیەکی دوورودرێژ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی نیشتمانی (DGSI) ئەو چالاکییە شاراوەیەی ئاشکرا کرد کە لە 10ی نیساندا لەلایەن خزمەتگوزارییە تایبەتەکانی ڕووسیاوە لە ناوچەکە ئەنجام دراوە. شەش بریکاری ڕوسیا کە لەژێر چاودێری دیپلۆماسیدا کاردەکەن، کە چالاکییەکانیان پێچەوانەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمانن و بە نەخوازراو ڕاگەیەندران”.

ماریا زاهارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا بە تۆری هەواڵی سپوتنیک نیوزی ڕاگەیاند کە “ڕووسیا وەڵامی گونجاو دەداتەوە”.

دواتر زاهارۆڤا لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تەلەگرام وتی “هۆکاری ئەوەی ئەوان هەموو دیبلۆماتکارانی ئێمەیان دوورخستۆتەوە، تا ئێستابەو هیوایەن کە ئێمە هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین؟ بەڵام ئێمە بەردەمین بەرگری کە بەرژەوەندییەکانمان دەکەین

___

دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد وێبنارێکی بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرد

nusar1

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن ئامادەی ١٨ەمین کۆڕبەندی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت

nusar1