KDC

پۆتین :بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا بەدیدێت

پوتین: بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەئۆکراینا بەدیدێت

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین ئامانجی سەربازی ڕووسیای لە ئۆکرانیا بە “نۆبڵ” وەسف کرد و گوتی ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنەکە “بێ گومان بەدیدێت”

پۆتین کە ڕۆژی سێشەممە لە بنکەی ڤۆستۆشنی ڕووسی قسەی کرد و لە کاتێکدا لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا کۆبووەوە گوتی ” پرۆسەی تایبەت” لە ئۆکرانیا هەنگاوی ڕاست بوو چونکە ڕووسیا ” هیچ هەڵبژاردنێکی تری نییە”

سەرۆکی ڕوسیاش ئەو لێدوانەی دووپات کردەوە کە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دۆنباس و ” گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ زامنکردنی ئاسایشی ڕوسیا “

بە ئاشکرا ئێمە هیچ بژاردەیەکی ترمان نەبوو، ئەوە ڕاستە ئاژانسی هەواڵی فەرمی تاس بڵاویکردەوە، هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکە بەدیدێت

پۆتین وتی: “ئامانجەکە یارمەتیدانی خەڵکی دۆنباسە، خەڵکی دۆنباس کە ئێمە دانمان پێداون ناچاربوون کە ئەو کارە بکەن چونکە دەسەڵاتدارانی کیێڤ بە پاڵ پێوەنانی ڕۆژئاوا ڕەتیان کردەوە کە پابەندی ڕێککەوتننامەکانی مینسک بن کە ئامانجیان چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی دۆنباس ە

سەرچاوە cnnarabi

___

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بۆردی دەستەخوشکی ناشڤیل کۆبووەوە

nusar1

نرخی نەوت بەرزبووەوە

KDC

واشنتن: نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لە كۆڕێكدا دەربارەی ناتۆ باسی پێشمەرگەی کرد

nusar1