KDC

سوید:گەنجێک بە 102حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبار دەکرێت

ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ لەلایەن دادگایەکی هێلسینبۆری تۆمەتبارکرا بە 102 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر هەشت ژن، کە 96یان بەرانبەر کچە خۆشەویستەکەی بووە.

ئەو لەو کاتەدا دەستدرێژی سێکسی دەکردە سەر کچە خۆشەویستەکەی خۆی، کە لە خەودا دەبوو، ئەوەش دوای شیکردنەوەی مۆبایل و کۆمپیوتەری گەنجەکە ئاشکرا بوو، کە پۆلیس وێنە و ڤیدیۆی تێدا دۆزییەوە و پڕبوو لە ژمارەیەکی زۆر لە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنانی نووستوو.

دادوەر مارتن پێرشۆن، ئەمڕۆ لە راگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر، بە تایبەت لە بۆنەکان لە هەندێ حاڵەتدا، قوربانییەکە وێنەی گیراوە و وێنەکانیش نێردراون بۆ کەسانی دیکە، ئەمە بەو مانایە دێت کە تاوانەکان بەهای سزای بەرزیان هەیە.

ئەو گەنجە دەڵێ، کە مۆڵەتی لە هاوڕێ کچەکەی وەرگرتووە، کە لە خەودا سێکسی لەگەڵ بکات، بەڵام دادگا بە قسەی خۆی ڕازی نەبوو و لە کۆتاییدا بە جدی ڕەچاوکردنی ئەو تاوانانە سزای چەند ساڵێک زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

پێرشۆن ئەوەشی خستەڕوو، کە ئاشکرایە هیچ ڕەزامەندییەکی ئاشکرا لەلایەن سکاڵاکارەوە نەبووە، تاوانبارەکە بە شێوەیەکی سیستماتیک سوودی لەو ڕاستییە وەرگرت کە سکاڵاکار بەهۆی خەوتنەوە لە دۆخێکی لاوازدا بوو.

سەبارەت بەتاوانەکانی ئەو حەوت ژنەی دیکە، ئەو پیاوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە، کە جگە لە 102 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی، یەک حاڵەتی دیکەی دەستدرێژی سێکسی بۆسەر منداڵ ئەنجامداوە.

جێی باسە وێڕای سزی بەندنکردن، هاوکات قەرەبووی نزیکەی یەک ملیۆن کرۆنیشی بەسەردا سەپێندرا، کە بیداتە قوربانییەکان

___

منداڵەکانتان تۆمار بکەن “من بە کوردی دەخوێنم” پڕۆژە هاوبەشەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

KDC

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە شەهیدبوونی غەزاڵ مەولان

Harmn

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لەسەر جەنگی جیهانی سێیەم بەڵێنێک دەدات

KDC