KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفال پەیامێکیان بڵاو کردەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵوەگەڕی ئەنفال پەیامێکیان بڵاوکردەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکیان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی یادی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کوردستان بڵاوکردەوە، کە تێیدا سەرجەم قوربانیانی ئەو تاوانەی کە رژێمی فاشیستی بەعس ئەنجامیدا، بە سەد و هەشتا هەزار هاووڵاتی کوردی بێ تاوان خەمڵێندراوە، جەختیش لەوە دەکەنەوە، کە پێویستە هەموو لایەک پێکەوە کار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان بکەن.

دەقی پەیامەکە:

ئەمڕۆ 34 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر كارەساتی ئەنفالی گەلی کوردستان لە باشوور، کە لەسەر دەستی رژێمی فاشیستی بەعسدا ئەنجامدرا و، تێیدا سەد و هەشتا هەزار هاووڵاتی بێ تاوانی کورد، لە چەند پرۆسەیەکی جیاجیای ئەنفالدا کۆمەڵکوژ کران، پێویستە هەموو تاکێکی کورد چ لە ئاستی خۆی، یا ئاستی کۆنفدراسیۆن و کۆمەڵە کوردستانیەکەکان، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار بۆ جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورە بکەن و، هەوڵی قەرەبوکردنەوەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفالیش بدەن.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

14ی4ی2022

___

چیک: وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەندامی ناوچەی شینگن پشتیوانی توندکردنی سەر سنورەکان دەکەن

nusar1

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

nusar1

ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی نوێدا گرت

KDC