KDC

گاڵتەجاڕییەکەی ئەکتەرە سعودیەکە بە سەرۆکی ئەمەریکا کاردانەوەی لێکەوتەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دیمەنە گاڵتەپێکردنەکەی جۆ بایدن لە کەناڵێکی سعودییەوە، کاردانەوەی لێکەوتەوە، تا ئەو رادەی کەناڵی فۆکسی ئەمەریکی رایگەیاند، لەم وڵاتە رێگە نادرێت بە ئاشکرا گاڵتە بە سەرۆک بکرێت.

پێشکەشکاری فۆکس نیوزی ئەمەریکی وتی: “لەم وڵاتە (ئەمریکا)، ڕێگە نادرێت بە ئاشکرا گاڵتە بە بایدن بکرێت، بەڵام لە سعودیەی هاوپەیمانە کۆنەکەمان گاڵتە بە بایدن دەکرێت، هەندێک شت گۆڕاوە”.

دیمەنی گاڵتەجاڕییەکە کە لەلایەن ئەکتەری سعودی خالید ئەل فەرەجەوە پێشکەشکراوە، بەشێک بوو لە بەشی دووەمی زنجیرە کۆمیدی (ستۆدیۆ 22)، کە لەلایەن کەناڵی ئێم بی سی سعودییەوە نمایش دەکرێت.

ئەکتەر خالید ئەلفەرەج، پێشتر لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا کاردانەوەی لەسەر لێدوانەکانی تویتەرەکان هەبوو و، لە وەڵامی تویتی پیاوێک بەناوی گرێگ پرایس، کە کەناڵێکی سعودی گاڵتەی بە بایدن و کەمالە هاریس کردووە، فەرەج وتی: ئەگەر ئارەزووت لێبێت گاڵتەی زیاترمان هەیە.

___

شاندێکی ناوەندی لەندەن بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێن

Harmn

ئیتڵاعات پێنج هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

KDC

وێڕای شکستهێنانیان حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە ئەمەریکا و سعوودییە دەکەن

KDC