KDC

بەلجیکا: پەنابەرێک بووە بەخاوەنی چارەکەملیۆنێک یۆرۆ ،بەڵام ناتوانێت وەریبگرێت

کێشەی پەنابەران زۆرن و، ڕۆژانە چیرۆکی نوێ دەبیستین، یا دەیخوێنینەوە، نوێترین چیرۆک، پەنابەرێکی جەزائیریە لە بەلجیکا، کە بۆتە خاوەنی 250 هەزار یۆرۆ، بەڵام ناتوانێت وەری بگرێت.

هۆکاری نەتوانینی وەرگرتنی ئەو پارەیەش، ئەوەیە، کە ئەو پەنابەرە بەڕەش لەو وڵاتەدا دەژی و، خاوەنی هیچ مافێکی پەنابەری نییە و ناتوانێت ژمارە حسابی هەبێت.

ئەو کۆچبەرە لە شاری کەناراوەکەی زێبرۆگ دەژی و خەڵاتەکەی بە کڕینی بلیتی تیروپشک بردووەتەوە، ئەوەش بە کڕینی کارتی لۆتۆ، کە بە بردنەوەی 250 هەزار یۆرۆ بۆی دەرچوو، کێشەی سەرەکی ئەو کۆچبەرە ئەوەیە، کە خاوەنی مافی پەنابەری نییە و پارەکەش لە ڕێی ژمارەی حسابییەوە دەدرێ، ئەویش خاوەنی ژمارەی بانکی تایەبەت بە خۆی نییە.

سێ لە هاوڕێیانی پیاوەکە هەوڵی وەرگرتنی پارەکەیان داوە بەناوی ئەوەوە، بەڵام لەلایەن دەستەڵاتدارانەوە بە تۆمەتی هەوڵی ساختەکردن دەستگیرکراون، چونکە براوەکە ئامادە نەبوو، بەڵام کەمێک دوای ئەوەی زانییان چۆن بلیتی بردنەوەیان وەرگرتووە، ئازادیان کردوون.

پارێزەری کۆچبەرەکە ڕایگەیاند، کە هەموو توانای خۆی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات و، بە زووترین کات ئەو خەڵاتە وەربگرێت و، دەرچەیەکی یاسایی بۆ پەیدا دەکەن.

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا: چەند سەربازێک بەگومانی کوشتی کۆچبەران لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

KDC

ئاشنا بابان: هێزی تەوازن لەنێوان ئافرەت و پیاو لە ناوەندەکانی بڕیار دروست نەبێت، وڵاتێکی مۆدێرنی پێشکەوتووی لیبراڵی دروست نابێت

KDC

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW