KDC

ڕۆژهەڵاتی کوردستان: بەندکراوێک ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات

بەندکراوێکی خەڵکی ماکۆ لە گرتووخانەی ئەو شارە، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ناڕوونی دۆسیەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و باری تەندروستی ناجێگیرە.

بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو گەیشتووە، بەندکراوێک بە ناوی محەمەد درەفشی تەمەن ٣٨ ساڵ، لە گرتووخانەی ناوەندی ماکۆ، وەک ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر ناڕوونی دۆسیەکەی، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و، بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە محەمەد درەفشی، یەک هەفتە مانی لە خواردن گرتبوو، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی گرتووخانەوە وەڵامی داواکارییەکانی نەدراوەتەوە، بۆیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە.

محەممەد درەفشی تەمەن ٣٨ ساڵ، خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە و خەڵکی گوندی مەلا حەسەنی سەر بە شاری ماکۆیە، ناوبراو ٨ ساڵ پێش ئێستا لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ دوو کەسی دیکە، کە برای یەکن، بە ناوەکانی فەرزەندە و سدیق شەمس، بە تۆمەتی قاچاخی مرۆڤ دەستبەسەرە و، لەوکاتەوە بە بێ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەیان، لە گرتووخانەی ناوەندی ماکۆ بەندکراون

___

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندنی پەرتوکێکی کرد

nusar1

ئیسرائیل تاقیکردنەوە لەسەر ژەمی چوارەمی ڤاکسین دژ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

nusar1

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان

nusar1