KDC

بەتەقەی سوپای تورکیا لەسەر سنور گەنجێکی کورد گیانی لەدەستدا

سوپای تورکیا لە سەر سنورەکانی باشوور و باکووری کوردستان، کە سنوری دەڤەری برادۆست دەگرێتەوە، تەقەیان لە سێ هاوڵاتی کوردی تورکیا کرد و یەکێکیان کوژرا.

سەرچاوەیەک لە دەوروبەری گوندی بەرمیزە لە سنوری برادۆست بە میدیای شارپرێس ڕاگەیاند، سوپای تورکیا تەقەی لە سێ گەنجی کوردی تورکیا لە سنورەکانی کانی بۆگەنی لە دەوروبەری گوندی بەرمیزە کردووە، کە دەکەوێتە ناو خاکی کوردستان لە ناوچەی برادۆست، بەوهۆیەوە گەنجێک کوژرا.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، ئەو گەنجه کوژراوه ناوی تەحسین عومەرە و تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی گوندی ماوانە سەر بە قەزای شەمزینانە.

کوشتنی ئەو گەنجە لەلایەن سوپای تورکیاوە لە کاتێکدایە، دوێنێ سەربازانی تورکیا12 هاوڵاتی سنوری برادۆستیان دەستگیرکرد و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

___

پەروەردە لە نێوان پێشکەوتنی تاک و کۆمەڵگادا

Harmn

بزووتنەوەی تاڵیبان: ئافرەتان بە مەرج دەتوانن بەردەوام بن لە كارەكانیان

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی ناساندنی کتێبێک دەکات

KDC