KDC

داداگای بەریتانیا بڕیاری ڕادەستکردنی ئەسانجی بە واشنتۆن پەسەند کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادوەرێکی بەریتانی، بە فەرمی رازی بوو بە ڕادەستکردنی جولیان ئەسانجی دامەزرێنەری ویکیلیکس بە ئەمەریکا، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی تۆمەتی سیخوڕی ببێتەوە.

ئێستا واچاوەڕوان دەکرێت کە کەیسەکە بە پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بسپێردرێت بۆ بڕیارێک، کە ئایا پەسەندکردنی ڕادەستکردنەوەی دامەزرێنەری ویکیلیکس، کە تەمەنی 40 ساڵە بۆ واشنتۆن، بەڵام پارێزەری بەرگری هێشتا داواکاری هەیە بۆ دادگای باڵا.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە، دادوەرێک لە دادگای وێستمینستەر ماجستریس، لە دانیشتنێکی بێوەختدا سزای بەسەر رۆژنامەنووسە ئوسترالیەکەدا سەپاندووە.

چەند ساڵێکە ئەسانج بەدوای خۆلادانە لە دادگاییکردنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، کە تۆمەتی سیخوڕی پەیوەست بە بڵاوکردنەوەی کۆکراوەیەکی گەورەی بەڵگەنامەی نهێنی زیاتر لە دە ساڵ لەمەوپێش خراوەتە پاڵ.

ئیف بی ئۆ بڵاویکردەوە، ئەمەریکا دەڵێ ئەسانج هەوڵی بڵاوکردنەوەی زیاتر لە 700,000 بەڵگەنامەی پۆلێنکراویداوە لە ساڵی 2010ەوە، کە پەیوەندییان بە چالاکییە سەربازی و دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکاوە هەیە، بەتایبەتی لە عێراق و ئەفغانستان.

ئەگەر لە ئەمەریکا دادگایی بکرێت، ئەوا سزای زیندانیکردنی بۆ ماوەی 175 ساڵ بەسەردا دەسەپێت.

جێی باسە، لە 14ی ئازار، دادگای باڵای بەریتانیا ڕەتیکردەوە، کە گوێ لە داواکارییەکەی ئەسانج بگرێت بۆ خۆلادان لە ڕادەستکردنی بە ئەمەریکا.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەناو ڕێکخستنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نەمسا کۆبوونەوە

nusar1

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و دەزگای خێرخوازی بارزانی بانگەوازێکی نیشتمانی ڕادەگەیەنن

nusar1

بەریتانیا: کۆڕێک بۆ ئەندامێکی ناوەندی بێرمینگهام ڕێکخرا

nusar1