KDC

ئەڵمانیا تاکۆتای ساڵ ،کۆتایی بە هاوردەکردنی نەوتی ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

بەهۆی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا وڵاتانی ڕۆژئاوە بەگشتی کۆمەڵ سزایەکی ئابوری و بازرگانی دارایان لە دژ مۆسکۆ ڕاگەیاندووە ،لەبارەی وزەی ڕوسیا هەوڵەکان گشتگیر کراونەتەوە بۆ دەربازبوون و کۆتایی هێنان بە هاوردەکردنی وزەی ڕوسیا کەشارەزایانی ئابوری پێیان وایە لێدانێکی گەورە لەئابوری ڕوسیا دەدەن

لەمبارەوە ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند تاکۆتایی نیوەی ئەمساڵ هاوردەی نەوتی ڕوسیا بۆ نیوە کەم دەکەینەوە، و بۆ کۆتایی ساڵیش بە تەواوی کۆتایی بە هەناردەکردنی نەوتی ڕوسیا دێنین ودواتریش بەرە کۆتایی هێنان بە هاوردەکردنی گاز دێنین
ئەمەو بەرلین پێی وایە بە وەستاندنی هاوردەکردنی وزەی ڕوسیا ،لێدانێکی گەورە لە ئابوری ڕوسیا دەدەن

لەدرێژەی لێدوانەکەی وەزیری دەره وه ی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ،وڵاتەکەی شوێن نەخشەی ڕێگای ئەوروپا دەکەوێت بۆ ئەوەی هاوردەی نەوت و گازی ڕوسیا بەجێ بهێڵێت

ئەمریکا ش بەنیازە پێش ساڵی 2030ئەوروپا لە پێویستی وزەی ڕووسیا ڕزگاربکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی « یەکێتی ئەوروپا پلان و ئامانجی هاوبەشمان هەیە کە بەتەواوی واز وزەی ڕوسیا بهێنین ،ئەوەش هێزی هاوبەشی ئێمەیە”
ئەڵمانیا پێشتر کردنەوەی هێڵی گازی ڕووسی نۆرد ستریم 2ی هەڵوەشاندۆتەوە ،وەک وەڵامی سزایەکی سەرەتایی لەسەر هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بەکاریهێناوە

جێی ئاماژەیە ئەڵمانیا لە سەدا 25 هاوردەکردنی نەوت و لەسەدا 40یش گاز پشت بە ڕوسیا دەبەستێت
لە کاتێکدا ڕوسیا مەرجی هاوردەکردنی وزەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا بە ڕۆبل گۆڕیووە ،ئەمەش ئەرکەکان و بیرکردنەوەی کۆتایی هێنان بە پەیوەندی ئابوری کەگەڵ ڕوسیا زیاتر بەرەو پێش بردووە
ئەمەریکا بە یەکجاری دەستبەرداری نەوت و گازی ڕوسیا بوەو بەریتانیاش پلانی هەیە تاکۆتایی ساڵ کۆتایی بەهاوردەکردنی نەوت و گازی ڕوسیا بهێنێت

سۆران حەسەن

___

بۆچوونی موھیس عەزیزی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوبەشی ڕێکخراوەکوردستانییەکان ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەبرد

nusar1

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خەڵاتی 30قوتابی کوردی دەرچووی دانیشتووی سوید کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW