KDC

ئەنتۆنیۆ گۆتیریس سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ دەکات ،وڵاتانی ڕۆژئاواش پلانی درێژخایەن بۆ ئۆکرانیا دادەڕێژن

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی مۆسکۆ و کیێڤ دەکات و وڵاتانی ڕۆژئاواش پلانی درێژخایەن بۆ ئۆکرانیا دادەڕێژن
دوای ئاگادراکردنەوەی بەنامەی فەرمی لە ڕێی نوێنەری هەمیشی ڕوسیا و ئۆکرانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وابڕیارە ڕۆژانی دواتر ئەنتۆنیۆ گۆتیریس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی مۆسکۆ و کییێڤ بکات ، لەگەڵ ڤلادمیرپۆتین سەرۆکی ڕوسیاو ڤۆلدمیر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆببێتەوە
ئامانج لە سەردانی سکرتێری گشتی ئاگربەستێکی چوار ڕۆژییە تا بتوانێرێ ڕێڕەوی مرۆیی وپێداویستی خۆراک و پزیشکی بۆ هاوڵاتیانی شارەگەمارۆدراوەکان دابین بکرێت و سەرتایەکی گشتی بۆ لەیەک گەیشتن و بەگەڕ خستنەوەی دانوستانەکان تا ڕێڕەوی ئاشتی یەکجاری یاخود ئاگربەستی درێژخایەن بەرپا بکرێت
هەلەوبارەی نەتەوەیەکگرتووەکان ،ڕاپۆرتی شەڕی ڕوسیاو ئۆکرانیا لەبارەی پێشلکاری و کۆمەڵکوژییەوە ،ڕێکخراوی ناوبراو هەردوو وڵاتی تاوانبارکردووە
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی هەردوو لایەنی شەڕ ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان باس لە کۆمەڵکوژی چەند یەکێکی سوپای ڕوسیا لە نزیک شاری کییڤ دەکات و هەروەها بۆردومانی بێ پلانی چەند یەکەیەکی سوپای ئۆکرانیا بە شێوەیەکی هەرەمەکی بۆردومانیانکردوە ،زەورو زیانی زۆری بە هاوڵاتیانی مەدەنی گەیاندووە

لەلایەکی تر لەئەگەری درێژەدان بە شەڕ ئۆکرانیا لە ناوچەکانی باشور و ڕۆژهەڵات ،وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە چل وڵاتانی ئەوروپاو هاوپەیمانان کردووە ،کە هەفتەی داهاتوو لە ئەڵمانیا کۆببنەوە ،بۆ دانانی پلانێکی درێژخایەن بۆ بەرگریکردن لە کیێڤ و ئەگەری بەردەوامی شەڕ لە ناوچەکانی باشور و خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا درێژەدان بەهاکاری دارایی تا حکومەتی کیێڤ بتوانێت پێداویستی و مووچەی کارمەندانی وڵات دابین بکات

جێی باسە ڕۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی جیهانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ئۆکرانیا وتاری ڤیدیۆی زیلنسکی لە واشتن ،ئۆکرانیا داوای حەوت ملیار دۆلاری مانگانە بۆ پێداویستی و موچەی کارمەندەکانی وڵاتو ئەو زیانانەی بەر ژێرخانی ئابوری و سەربازی وڵات کەوتووە دابین بکات

سۆران حەسەن

___

ئەڵمانیا.. قەدەغەی بەرھەم ھێنانی به رهه مه پلاستیکییه کان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

KDC

ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش بەڵێنیان دا ڕێگری لە شەڕی چەکی ناوکی بکەن

nusar1

هێزەکانی ڕوسیا کاروانێکی سەربازی ئۆکرانیا لەناودەبەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW