KDC

ئەنیشتاینی بچوک لەتەمەنی 13ساڵیدا ئامادەکارییە بۆ خوێندنی دکتۆراکەی دەکات

منداڵێکی تەمەن 13 ساڵ، پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە فیزیا و بیرکاری لە زانکۆی مینیسۆتا، لە بەرنامەیدایە دکتۆراش بەدەست بێنێت.

دایک و باوکی ئیلیۆت تانەر، کە زۆربەیان بە ئەنیشتاینی بچووک ناوی دەبەن، دوای وەرگرتنی منداڵەکەیان لە زانکۆی مینیسۆتا بۆ تەواوکردنی خوێندن، بە دوای 20 هەزار دۆلار دەگەڕێن.

بە وتەی میشێلی دایکی ئیلیۆت، منداڵەکەی لە تەمەنی سێ ساڵیدا دەرکەوت کە ئارەزووی زانست دەکات و، لەناکاو فێری خوێندنەوەی ئاسان بووە و خۆشەویستییەکی بۆ ژمارەکان هەبووە.

ئیلیۆت بە دەیلی مەیلی وتووە: “من ئارەزووم لە فیزیایە، کە من بە پەسەندترین زانست بۆ خۆمی دەزانم”.

بە وتەی میشێل، منداڵەکەی دواناوەندی لە ماوەی دوو ساڵدا لە ماڵەوە تەواو کردووە و، لە تەمەنی نۆ ساڵیدا وانەی زانکۆی وەرگرتووە.

میشێل ئەوەشی وت: “هەرچەندە ئەو بە خێرایی گەورە بووە و پێچەوانەی منداڵەکانی دیکەیە، بەڵام هێشتا بۆ من منداڵە، هیوادارم درێژە بەخوێندن بدات و پلەی بەرز بەدەست بهێنێت”.

___

سندوقی سکاڵا لە دامودەزگاکان دەکرێتەوە

KDC

ئوسترالیا: دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەڵبژێردران

nusar1

دوو کوردی ئێزدی چەند رۆژێکە بێ سەروشوێنن

KDC