KDC

دوو هاووڵاتی کورد لە سێدارەدران

سزای لە سێدارەدانی دوو بەندكراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەندیخانەی ئورمییە جێبەجێ كرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە کە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3-7-2021، سزای لە سێدارەدانی دوو بەندكراوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە ناوەكانی (شەهریار ئەمیری) خەڵكی شنۆ و، (ناسر ئازموودە) خەڵكی ئورمییە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمییە جێبەجێ كرا.

هەنگاو ئاشكراشیكردووە، ئەو دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانەوە دەستگیركراون و، لەلایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپاوە.

لای خۆشیانەوە بنەماڵەكەیان ئاشكرایانكردووە، كوڕەكانیان بەهیچ شێوەیەك كاری ماددەی هۆشبەریان نەكردووە، هاوکات باوكی شەهریاریش هەر لەو دۆسیەدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمییە ڕاگیراوە.

___

بەرپرسی ناوەندی لەندەن خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت

Harmn

لیژنەیەکی ئەمەریکی داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکات

KDC

لە شاری مۆرھێدی ئەمەریکا پارکێک بەناوی کوردستان دەکرێتەوە و کلینیکێکی پزیشکی بۆ زاخۆ ڕادەگەیەنرێت

Harmn