KDC

کۆمەڵەی دەم کورد سەردانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

كۆمەڵەی دەم كورد سەردانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا دەكات

شاندێكی كۆمەڵەی دەم كورد، (كات كورد)، سەردانی بارەگای سەرەكی ناوەندی رەوەندی كوردستانیان لە ئەڵمانیای كرد و، گفتوگۆیان لە بارەی كاری هاوبەش و پێکەوەیی كرد.

شاندی كۆمەڵەی دەم كورد، پێكهاتبوون لە هەریەكە لە زیوەر ئەسلان و توران دەمیركول و، لەلایەن بەرپرسی ناوەندی رەوەندی كوردستانی لە ئەڵمانیا، كەژاڵ دەروێش و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندەكە، شەڤین حاجۆ پێشوازییان لێكرا.

لە دانیشتنەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی رەوشی رەوەندی كوردستانی لە ئەڵمانیایان کرد، هاوکات باسیشیان لەسەر چالاكی و پڕۆژەكانی داهاتوو کرد.

جێی باسە، لە كۆتاییدا هەردوو لا هاوڕابوون بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندییەكانی نێوانیان، ئەوەش بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوكاریكردن لە هەندێك كاری پەیوەست بە كاروباری رەوەندی كوردستانی لە دەرەوە، تا بە هاوبەشی ئەنجامیان بدەن.

___

ناوەندی بەلجیکا سیمینارێک لەسەر بوون بە خاوەنی کار سازدەکەن

Harmn

دیداری بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ پاریس هیڵتۆن

Harmn

ناوەندی تۆرۆنتۆ لەکەنەدا کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

Harmn