KDC

یەکێتی ئەوروپا دوا هەوڵ خۆی بۆ ڕێککەوتنی بەرنامەی ناوەکی ئێران دەدات

ئەوروپا دوا هەوڵی خۆی لەگەڵ ئێران دەدات

بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێكی یەكێتی ئەوروپا، تایبەت بە دۆسیەی ناوەکی ، سەردانی ئێران بكات و ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز-یش دەڵێت “ئەمە دواهەوڵی یەکێتی ئەوروپا لەوبوارەدا دەبێت

جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا، بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، ڕێكخراوەكە لە هەوڵی (چارەسەرێكی مامناوەند)ە بۆ كۆتاییهێنان بەو قەیرانەی كە خەریكە هەوڵە دیپلۆماسیەكانی ئەوروپا بۆ چارەسەركردنی دۆسیەی ناوەکی ئێران لەباردەچێت

ساڵی 2015 ئێران و وڵاتانی ئەمریكا و فرەنسا و بریتانیا و ئەڵمانیا و چین، ڕێككەوتن لەسەر سنوورداركردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران بەو مەرجەی سزاكانی لەسەر لاببرێت، بەڵام لە سەردەمی سەرۆكایەتییەكەی دۆناڵد ترەمپ-دا، ئەمریكا لە ڕێككەوتنەكە كشایەوە و بەمەیش هەوڵەكان گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر.

ئێستا بۆ زیاتر لە ساڵێك دەچێت، تاران و وڵاتانی پەیوەست بەو كێشەیە، زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان لە ڤییەننا ئەنجامداوە و ئەمریكایش ناڕاستەوخۆ بەشداریی تێیاندا دەكات، بەڵام بەهۆی پێداگریی هەردوولا لەسەر هەڵوێستەكانی خۆیان، بەتایبەت مەرجەكانی واشنتۆن بۆ گەڕانەوەی بەرەو ڕێككەوتنەكە، هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەئاکارێکی وا دەڕۆن كە بەرەە بنبەست دەچێت.

___

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

Harmn

خولی یانە پاڵەوانەکان ئەوروپا

Harmn

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران شەرمەزار دەکات

KDC