KDC

پۆلیسی پاسەوانی کەنارئاوییەکانی یۆنان 106کۆچبەر ڕزگار دەکەن

پۆلیسی پاسەوانی کەنارئاوییەکانی یۆنان 106 کۆچبەر ڕزگار دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی پاسەوانی کەنارئاوییەکانی یۆنان 106کۆچبەریان لە بەلەمێکی نیمچەتێکشکاوی لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکرد
ئەمەو پۆلیسی کەنارئاوییەکان لە ڕاگەیاندێکدا بڵاویانکردەوە ،کەڕۆژی شەممە کۆمەڵە کۆچبەرێک لە دورگەی کۆس لە باکوری ڕۆژهەڵات و لەنزیک بواری ئاوی تورکیا بینراون ،کەلە بەلەمێکی نیمچە تێکشکاودا ،کە چەندین منداڵ و ئافرەتیان لەگەڵدابووە ڕزگار کراون
بەپێی ئەوەی تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە ژمارەیان 106 کۆچبەرە ،کە 14ئافرەت و 20منداڵیان لەگەڵدابووە ،هەموویان ڕزگارکراون هیچ کەسێک بێسەروشوێن یان خنکان باس نەکراوە ،هەروەها تائێستا ناسنامەی کۆچبەرەکانیش ئاشکرانەکراون

سۆران حەسەن

___

دادگایی مافی مرۆڤی ئەورپا سەرکۆنەی تورکیا دەکات

KDC

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 

KDC

سوپاسنامە پێشکەشی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بێرمینگهام دەکرێت

Harmn