KDC

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە

لەسەر داوای وڵاتانی فەڕەنسا و مەکسیک ،وابڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕۆژی پێنج شەممە لە بارەی دواین پێشهاتی شەڕی ئۆکرانیا کۆببێتەوە

کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ زیاتر فشار خستنە سەر ڕوسیایە کە شەڕ ڕاگرێت ،هەروەها لە بارەی نوێترین پێشهاتەکان و ڕۆڵی هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ ئەوەی شەڕ کۆتاییبێت

کۆبوونەوەی 16مین دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش ،کەلەسەرەتایی دەستپێکی هێرشی داگیرکاری ڕوسیا ،هەفتەی جارێک کۆدەبێتەوە تافشارەکان بۆ سەر ڕوسیا فراوانتربن ،هەوڵە دیبلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ یەکجار و کردنەوەی ڕێڕەوی ئەمنی لە ناوچە گەمارۆدراوەکان تا هاوڵاتیان ڕزگار بکرێن
جێی باسە هەفتەی ڕابردوو دوای 71ڕۆژ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی توانی ڕاگەیانراوێک لەسەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا بڵاوبکاتەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کەڕوسیاشەوە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنەکەیە دوای 10هەفتە لە شەڕو ئاڵۆزی لە ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە بەپێی ڕاگەیاندکە ئەنجوونەنی ئاسایش ” نیگەرانییەکی قووڵی دەربڕی سەبارەت بەپاراستنی ئاشتی و ئاسایش لەئۆکرانیا” و پشتیوانی لەهەوڵەکانی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانەی دەکرد

سۆران حەسەن

___

پارتە راستڕۆ پەڕگیرەکان هەڵبژاردنی ویلایەتی زاکسن ئەنهالتی ئەڵمانیایان بردەوە و کاندیدێکی کوردیش گەیشتە پەرلەمان

Karzan

بیل گەیتس:بۆگەیشتن بەوەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە ڕێژەی سەدا 70ی جیهان درەنگە

Harmn

گۆرانکارییەکانی کێشەی ئۆکرانیا و ڕووسیا

Harmn