KDC

بەهۆی کارەسات و ناکۆکییەکان ساڵی 2021،ئامارێکی مێژووی ئاوارەیی هاوڵاتیان تۆمارکراوە

بەگوێرەی توژینەوەیەک، کە دوو ڕێکخراوی ناحکومی ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویانکردۆتەوە، ساڵی 2021 ئاماری ئاوارەکانی ناوخۆ ڕێژەییەکی پێوانەیی تۆمارکردووە.

بەگوێرەی توێژینەوەکەی ناوەندی چاودێری ئاوارە ناوخۆییەکان و ئەنجومەنی پەنابەرانی نەرویجی، ناکۆکی و کارەساتە سرووشتییەکانیش، ملیۆنان کەسی ناچاری ئاوارەی ناو وڵاتانی خۆیان کردووە و، کۆی گشتی ئاوارەکانیان بەگوێرەی ئاماری هەردوو ڕێکخراوی ناوبراو، ئاوارەکانی ناوخۆ لە ساڵی 2021دا تۆمار کراوە، 59.1 ملیۆن کەس بوون، کە نیوەی زیاتر لە خوار تەمەنی 18 ساڵیدا بوون.

جێی ئاماژەیە، ئەم ژمارەیە کۆچبەرانی دەرەوەی وڵاتان ناگرێتەوە، کە چاوەڕێ دەکرێت ساڵی 2022، بەهۆی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا، کە لە 24 مانگی دوو دەستی پێکردووە، بگاتە ئاستێکی پێوانەیی ئاوارەیی، کە ماوەی 10 ساڵە نەگەیشتۆتە ئەو ئاستە پێوانەییە.

سۆران حەسەن

___

ناوەندی برۆکسل پێشوازییان لە چەندین کۆمەڵە و ناوەند کوردستانی کرد.

Harmn

زۆرترین ڕێژەی توش بوون بەڤایرۆسی کرۆنا لەهەرێم تۆمارکرا

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوای 5ملیار یۆرۆ هاوکاری بەپەلە بۆ ئەفغانستان دەکات

Harmn