KDC

بەدەیان وڵات و ڕێکخراو بەڵێنی پارێزگاری و باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەدەن 


دەیان وڵات و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەڵێنی باشترکردنی ژیانی کۆچبەران دەکەن

دوای چوارساڵ لە پەسەندکردنی ڕێککەوتننامەی کۆچی جیهانی، دەیان وڵات و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەڵێنی پارێزگاری و باشتکردنی ژیانی کۆچبەرانیان دوپات دەکەنەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە بەبۆنەی چوارەم ساڵی پەسەنکردنی ڕێککەوتننامەکە، هەرچەندە پێشکەوتنێکی زۆر کەم لەو بەڵێنانە هاتۆتە دی، بەڵام پەیمانیاندا کە هاوکارییە داراییەکانیان بۆ ڕێکخراوەکانی کۆچبەران و پاراستنی ژیانیان باشتر بکەن.

لەکۆتایی کۆبوونەوەیان لە نیۆرک، وڵاتان و ڕێکخراوەکان ڕایاگەیاند، کە باشتر بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و چاککردنی ژیانی کۆچبەران و چارەسەرکردنی دیاریدەی کۆچبەری بەشێوەیەکی ڕێک و یاسایی، بەگوێرەی ڕێککەوتننامە لەسەر کۆچکردنی سەلامەت
کە لە ساڵی 2018 واژو کراوە بکەن.

عەبدوڵا شەهید، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەم هەسارەیە زیاتر لە 281 ملیۆن کۆچبەری هەیە، کە لەسەدا 3.6ی دانیشتوانی جیهان پێکدێنن، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لەوەی کە مافی مرۆڤی بۆ هەموو هاوڵاتییەک وەک یەک ڕێزی لێبگیرێت و بپارێزرێت.

ئەنتۆنیۆ ڤیتۆرینۆ، بەرێوەبەری ڕێکخراوی کۆچبەرانی جیهان، دانی بەوەدا نا کە ڕێککەوتنی جیهانی بۆ کۆچکردنی سەلامەت، بە ڕێکوپێک و یاسایی بەڕێوە ناچێت، بەڵام
هاوکاری و بەرەوپێشچوونی زیاتری دیموکراسی، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەهەندە و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان پەرەسەندنی جێگرەوەیەک بێ دەستبەسەرکردنی کۆچبەران، بەتایبەتی ڕزگارکردنی ژیانیان، هەوڵدانی پێویستی دەوێت.

فڕانسکۆ ڕۆکا، سەرۆکی یەکێتی کۆمەڵەکانی خاچی سوور و مانگی سووی نێوەدەوڵەتی ڕایگەیاند، جێگای نیگەرانییە دوای چوار ساڵ هیچ بەرەو پێشچوونێک لە ئامانجاکانی
ئەو ڕێککەوتننامەکە مێژووییە نییە، هەروەها لە مردنی ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە دەریای سپی ناوەڕاست، زۆر نیگەرانی کردووین.

جێی ئاماژەیە، جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی کۆچبەرانی جیهان، لە کۆتایی ساڵی 2018 واژوو کرا، ئەوەش لەنێوان زیاتر لە 150وڵات و کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوە ناحکومییەکان و کەسیاتیەکانی بواری پاراستنی ڕێزگرتن لە بواری مافەکانی مرۆڤ لە بارەگای کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

سۆران حەسەن

___

کیڤان محو سمایل بارزانی شێوەکاری کورد لە سەنتەری گۆتەی ئەڵمانی

nusar1

کۆمپانیایەکی دانمارکی بەتاوانی پشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرسوریا دادگایی دەکرێت

KDC

شفا بارزانی لەگەڵ کاندیدە کوردەکانی شارەوانییەکانی نەرویج کۆبووەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW