KDC

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا سەردانی ئەنتۆن قەزی سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئەلتەلگرافی(التلغراف) کرد

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا سەردانی ئەنتۆن قەزی سەرنووسەری رۆژنامەی التلغرافی کرد

عەبدولوەھاب تاڵەبانی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا، سەردانێکی دۆستانەی ئەنتۆن قەزی سەرنووسەری رۆژنامەی التلغرافی کرد و سەبارەت بە بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ڕەوەندی کوردستانی و لوبنانی گفتوگۆیان کرد.

لە میانەی سەردانەکەی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ لای سەرنووسەری رۆژنامەی التلغراف، باسی لەوەکرد کە خەریکە ھەموو ھەنگاوەکانی دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ کوردستانیانی نیشتەجێی ئوسترالیا تەواو دەبێ، وە باسی ئەو ئەرکانەی کرد، کە ناوەندەکە دەیگرێتە ئەستۆی خۆی، ئەوەش بۆ خزمەتکردنی رەوەندی کوردستانیە لەو وڵاتە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا باسی گرینگی بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان رەوەندی کوردستانی و رەوەندی لوبنانی و رەوەندەکانی دیکە کرد، لە وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک ئوسترالیا، کە خاوەن سیستمێکی دیموکراتیانەی ھەمە کەلتووری هەیە و، بۆ خۆشگوزەرانی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ھەموو میللەتی وڵاتەکەی کار و کۆشش دەکا.

جێی باسە، رۆژنامەی التلغراف زياتر له ٥٠ ساڵه له ئوسترالیا بەزمانی عەرەبی و ھەفتەی سێ جار دەردەچێ و، ئەنتۆن قەزی کە یەکێکە لە راگەیاندنکارە لوبنانیە ناسراوەکان و، ئەدیب و خاوەنی چەندین کتێبە، ٣٠ ساڵە سەرنووسەریەتی.

___

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پرۆژەی کارگەیەکی پیشەسازیی کشتوکاڵی دانا

KDC

ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان

Harmn

برووسکەی پیرۆزبایی نووسەر و پارێزەر نەجاح هوڤاک

KDC