KDC

یانەی کورد ڤین FC Kurd Wien پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا کرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤیەنا لەگەڵ یانەی وەرزشی کورد ڤین کۆبوونەوە و لە میانەی کۆبوونەوەکەشدا، ئامانجە نەتەوەییەکانی ناوەند بۆ یانەکە روون کرانەوە و، ئەوانیش لە پێناو کاری هاوبەشی نەوەیی پەیوەندیان بە ناوەندەکەوە کرد و، خۆشحاڵ بوون، کە لە ژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیدا کار و چالاکییەکانیان ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ لە ڤیەنا شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى، کە پێکهاتبوون لە نزار موسا بەرپرسی ناوەندەکە و، نوێنەری نەمسا لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەفشین ئەقدەسی، لەگەڵ شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی یانەی کورد ڤین بۆ وەرزش و تۆپی پێ کۆبوونەوە و، باسیان لە دۆخی یانەکە و ڕێگاکانی پشتگیریکردنی یانەکە و میکانیزمەکانی هەماهەنگی و کاری هاوبەش کرد، لەسەر میکانیزمی گونجاو بۆ ئەو پرسە ڕێککەوتن کرا و، ئەمەش لەنێو ئەو چالاکییانەدایە کە ئامانجیان ڕێکخستن و پشتگیریکردنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیە بۆ ڕەوەندی کوردی لە نەمسا، هەروەها بۆ دەوڵەمەندکردن و بەشداریکردن لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا.

جێگەی سەرنجە، دواتر هەماهەنگی لەگەڵ باقی چالاکییە کوردییەکان دەکرێت، ئەوەش بەمەبەستی هەماهەنگی هاوبەش و ڕێکخستنی ڕەوەندی کوردی بۆ خزمەتکردن بە کورد و کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش یانەی کورد ڤین بە فەرمی پەیوەندیان بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیەوە کرد.

___

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن سەردانی لقی شەشی پارتی کرد

nusar1

دەقو بڕیارەکەو یۆنسکۆی سەرو تۆمار کەردەی هەورامانی جە خشتەو شۆنەما و ئاسەوارە کەلەپووریە جیهانیەکانە

KDC

ئەمەریکا و ئەوروپا بڕیاری سزادانی ڕوسیایان دەرکرد

nusar1