KDC

ڕۆژئاوای کوردستان.. هۆشداری لەبارەی کەمی ئاو و دۆخی کۆرۆنا دەدرێت

نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی کەمی ئاوی خواردنەوە و خراپتربوونی دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداری دەدات.

نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاند،  پڕۆژەی ئاوی عەلووک کە ئاو بۆ نزیکەی نیو ملیۆن کەس دابیندەکات لەکار کەوتووە و ئەمەش کێشەى جدی بۆ هاوڵاتیانی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دروستکردووە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەم پڕۆژەیە کە ئاوی دانیشتوانی حەسەکە دابیندەکات لەژێردەستى گروپەکانی نزیک لە تورکیایە و بە تەواوی بەرەو لەکارکەوتن دەچێت.

ئەو بنکەیەی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنا لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کورد لە سوریا بە تایبەتی لە کەمپی ئەلهەول هۆشداریی داوە.

 نوسینگەکە لەسەر هەوڵی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دروستکردنی  پڕۆژەى ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی ئەو ناوچە و ڤاکسینی کۆرۆنا جەختی کردووەتەوە.

___

ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم کۆربەندی وەرزی پەیماننامەکانی دابەشکاری سازکرد

Harmn

ناوەندی سوید کۆبونەوەیەکی گشتیان سازکرد

Harmn

وەزیری دەرەوەی فینلاند لەسەر کۆچبارنی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا دەڵێ دۆخەکە ترسێنەرە

KDC