KDC

ناوەندێکی کۆچبەران لە شارۆچکەی ڤێنتیمیلیای سنووری ئیتالیا و فەڕەنسا دەکرێتەوە

بەم نزیکانە ناوەندێکی کۆچبەران لە ڤێنتیمیلیای سنووری ئیتالیا و فەرەنسا دەکرێتەوە

بۆ گونجان لەگەڵ گەشەسەندنی هەڵئاوسانی کۆچبەرانی نوێ بەهیوای گەیشتن بە ئەوروپا، دەستەڵاتداران لە شارۆچکەی ڤێنتیمیلیای ئیتالیا کە هاوسنوورە لەگەڵ فەڕەنسا، پلانیان بۆ کردنەوەی سەنتەرێکی پێشوازی و ناوەندێکی کاتی پێشوازی کردنی کۆچبەران هەیە.

نزیکەی هەفتەیەک پێش ئێستا، بەرپرسانی خۆجێیی سنووری شارۆچکەی ڤێنتیمیلیای ئیتالیا، بە زوویی کردنەوەی ناوەندی پێشوازی بۆ کۆچبەران ڕاگەیاند، تا ئێستا رێککەوتی کردنەوەیان دیاری نەکراوە.

بڕیار وایە بنکەی کردنەوەی پلان بۆ داڕێژراو لە گوندی مۆرتۆلای دەوروبەری شارۆچکەی ڤێنتیمیلیای پارێزگای ئیمپێریا بێت. ئارماندۆ نانی، پارێزگاری ئیمپێریا، بە هەواڵی سان ڕێمۆ نیوزی ئیتالی وت: “ئامانجی دامەزراندنی ئەم سەنتەرە کۆنترۆڵکردنی گواستنەوەیە، هەروەها دیاریکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی کۆچبەرانە بۆ چارەسەرکردنی دۆخیان، وە ئەگەر پێویست بێت داوای پەنابەری بکەن، ئەگەر پێویست بێت”.

لەم هەفتانەی دواییدا ڕۆژانە نزیکەی 90 کۆچبەر گەیشتوونەتە ڤێنتیمیلیا کە زۆرینەیان خێزانن، دەستەڵاتداران لەوە دەترسن کە ئەو ژمارەیە لە هاویندا زیاد بکەن.

___

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە چالاکییەکیان لە ئەڵمانیا سازدا

KDC

پۆلەندا بۆ ڕێگری لە کۆچبەران بەنیازە دیوارێک بەدرێژایی سنووری بیلاروسی دروست بکات

KDC

پەرلەمانی ئەوروپا: ستایشی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا دەکات

Harmn