KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسترالیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ بە بەشداری چەندین کەسایەتی کوردی دانیشتووی وڵاتی ئوسترالیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دامەزرا و، هەریەکە لە ئەندامانی ناوەندەکە بیر و رای خۆیان خستەڕوو و پشتیوانی خۆشیان بۆ هەنگاوەکانی ناوەندەکە خستەڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە، رێککەوتی ٢/٦/٢٠٢٢ دەستەی دامەزرێنەری KDC-Australia کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، ئەوەش بۆ بەدواداچوون بە ھەنگاوەکانی دامەزراندنی ناوەندەکە، کە ئێستا لەدوا ھەنگاوەکانێتی و، ھەر یەکە لە ئامادەبووان بیر و رای خۆیان خستەڕوو و، پشتیوانی خۆیاشیان بۆ ھەموو ھەنگاوەکانی دامەزراندنی ناوەندەکە راگەیاند و، داوایان لە عەبدولوەھاب تاڵەبانی کرد، کە بەردەوام بێ لە گەڵاڵەکردنی ھەموو پێویستیە فەرمیەکان.

ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر بریتین لە:

عەبدولوەھاب تاڵەبانی، یاسین بارزانی، مستەفا خەلیل، رەزاق سابیر، جوان قەزاز، ئیدریس بەرواری، ھەروەھا هەڤاڵان مازن بەرواری نوێنەری ناوەند لە ویلایەتی ڤیکتۆریا و، فەخرەدین گەرمیانی نوێنەری ناوەند لە ویلایەتی خوارووی ئوسترالیا، کە بە داخەوە نەیانتوانی لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار بن.

___

کۆمەلا ڕەڤەندا کوردستانی ل باژارێ ڤۆلفسبۆرک ڕۆژا شەهیدکرنا شێخ معشوق خزنەوی لبیرتینن.

nusar1

پۆڵەندا: گرووپێکی قاچاخچێتی کۆچبەرانی بە چەندین ملیۆن یۆرۆوە دەستگیر دەکات

KDC

پارتێکی بەلجیکا بە فەرمی بانگهێشتی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیان کرد

nusar1