KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەنی کوردستانی لە بارەگای بارزانی سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کورردستانیان کرد و لەلایەن بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانەوە پێشوازی کران.

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتی تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەردانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانیان کرد و، لەلایەن رێبوار بابکەیی بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکان پێشوازییان لێکرا.

جێی باسە، لەمیانەی سەردانەکەدا، باس لە کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرا، کە لە دوای یەکەمین کۆنگرەی ناوەندەکەوە لە هەولێری پایتەخت و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو، بە ئەنجام گەیەندراون، هاوکات زۆرێکیش لە پڕۆژە و چالاکی دیکەش کە لەبەرنامەدا بوون، تا لە وڵاتانی دیکە ئەنجام بدرێن، ئەوەش بەمەبەستی خزمەتکردنی دۆزی رەوانی گەلی کوردستان باسیان لێوە کرا.

___

بۆچوونی خۆشەوی میرزا سدیق لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی ھونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

KDC

دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێم دیاری دەکرێت

KDC