KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری لەگەڵ هۆشیار سیوەیلی کۆبوونەوە

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و، لەلایەن هۆشیار سیوەیلییەوە پێشوازی کران.

شاندێکی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتی تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و، لەلایەن هۆشیار سیوەیلییەوە پێشوازییان لێکرا.

لەمیانەی سەردانەکەدا، سەرەتا هۆشیار سیوەلی باسی لە چۆنییەتی کاری لۆبی کردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد، ئەوەش لە پێناو باشترکردنی کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتانی جیهان.

دواتریش لەلایەن بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کورستانی و بەرپرس و جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، باس لە کاروچالاکییەکان کرا، کە لە دوای یەکەمین کۆنگرەی ناوەندەکەوە لە هەولێری پایتەخت و، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەچوو و، لە وڵاتانی ئەوروپا و یابان بە ئەنجام گەیەندراون، نموونەش بەوە هێندرایەوە، کە بۆ یەکەم جارە لە وڵاتێکی وەک یابان یەکەمجارە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بکرێتەوە، کە ئەوەش لە رێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-یابان بووە و، زۆر چالاکی دیکەش خرانەڕوو.

___

دەستەڵاتی باڵای شیعە هەواڵێکی ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی لەندەنی سەبارەت بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ رەت دەکاتەوە

KDC

شفا بارزانی بەشداری کۆڕبەندێکی جیهانی کرد

nusar1

کازمی گەورە تیرۆریستێکمان دەستگیر کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW